گەنجان لە شتوتگارت بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رژانە سەر شەقامەکان

لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا گەنجانی کورد بە دروشمی 'گەنجان فیداییانی رێبەر ئاپۆن" چالاکیی ناڕەزایەتیی مەدەنییان ئەنجامدا.

دەستەیەک لە گەنجانی کورد لە گۆڕەپانی شتوتگارت کۆبوونەوە و رایانگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئازاد بکرێت.

گەنجان لە چالاکییەکەیاندا سەرنجیان خستە سەر گۆشەگیریی قورسی ٢٢ ساڵان لە ئیمراڵی و وتیان، "رێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە هێڵی سوورە. ئازادیی رێبەر ئاپۆ ئازادیی گەنجانە".

چالاکوانان داوایان لە گەنجان کرد و وتیان، "دەبێت لە پێش هەموانەوە گەنجانی کورد و کوردستانی بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بڕژێنە گۆڕەپانەکان".

چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشم کۆتایی پێهات.

ژ.ت