گەنجان لە شتوتگارت لە پێناو ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رژانە شەقام
ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) دوێنێ لە شتوتگارت کۆبوونەوە لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گردبوونەوەیەکیان سازکرد.
ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) دوێنێ لە شتوتگارت کۆبوونەوە لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گردبوونەوەیەکیان سازکرد.
ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانی شتوتگارت بە مەبەستی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گردبوونەوەیەکیان ساز کرد.
گەنجان پلاکاردێکیان بەرزکردەوە کە لە سەری نوسرابوو "رەنگە بە جەستە ئازاد نەبم، بەڵام ئایدۆلۆژیای من وەک کۆتری ئازادە" کە وتەیەکی عەبدوڵا ئۆجالانە.
دواتر راگەیەندراوێک خوێندرایەوە و تیایدا بە بیرهێنرایەوە کە زیاتر لە ٢ ساڵە زانیاری لە بارەی عەبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە، ئەوان چیتر ناتوانن بەرامبەر بەو دۆخە دان بە خۆیاندا بگرن.
گەنجان داوایان لە کۆمیتەی رێگریی لە ئەشکەنجەی سەر بە ئەنجومەنی ئەوروپا (سی پی تی) کرد کە بە شێوەیەکی بێلایەنانە مامەڵە بکات و دەستەبجێ ئەرکەکانی بەرامبەر دۆخ و سیستمی ئیمراڵی جێبەجێ بکات.
دوای خوێندەوەی راگەیەندراوەکە دروشمەکانی "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" وترانەوە.
چالاکییەکە دوای خوێندنەوەی راگەیەندراوەکە کۆتایی هات.
هـ . ب