گەنجانی کورد لە ٥ی مانگی داهاتوودا لە ستراسبورگ دەبن

بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر بۆ داواکردنی ئازادی بۆ عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ٥ی مانگی کانونی یەکەمدا لە شاری ستراسبورگی ئەلمانیا رێپێوانێک ساز دەکەن.

رێکخستنی گەنجانی شۆڕشگێری شاری ستراسبورگ رایگەیاند چالاکیەکەی٥ی مانگی داهاتوو لەو شارە لە چوارچێوەی هەنگاوی 'گۆشەگیری ، فاشیزم و داگیرکەری بەسە، بە یەکەوە رادەپەڕین'دایە.

رێپێوانەکەی ٥ی مانگی داهاتوو لە کاتژمێر ١٥:٠٠ لە Lautenschlagerstrassey دەستپێدەکات.

بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر هاوکات بانگەوازیەکی ئاڕاستەی گەنجانی کورد لە ئەلمانیا کرد کە بە جۆش و خرۆشەوە بەشداری لەو چالاکیەدا بکەن.

ز.ش