گەنجانی کورد لە ٥ی کانونی یەکەمدا لە ستوتگارت رێپێوان ئەنجام دەدەن

بزوتنەوەی گەنجانی کورد بڕیاریدا ٥ی کانونی یەکەم بۆ ئازادی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەگەڵ گەنجانی ئەنتەرناسیۆنالیست لە ویلایەتی ستوتگارت رێپێوانێکی بەرفراوان ئەنجام بدەن.

بزوتنەوەی گەنجانی کورد لە ژێر ناونیشانی 'بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ و رزگاری کوردستان و بونیادنانی مۆدێرنیتەی دیمۆکراتیک بە بێوەستان کار دەکەین' بۆ رێپێوانەکەی ٥ی کانونی یەکەم بانگەوازیەکی بڵاو کردەوە.

بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر لە بانگەوازیەکەدا داوای لە گەنجانی کورد و ئەنتەرناسیۆنالیست کرد کە ئەم چالاکیە لە چوارچێوەی هەنگاوی 'هەموومان بە یەکەوە راپەڕین' بەڕێوە بەرین و راشیگەیاند، لە بەرواری ٥ی کانونی یەکەم لە ستوتگارت، بە چالاکیە بەرفراوانەکانیان، جارێکی تر ئیرادەی ئازادیان دەخەنەڕوو.

لە بانگەوازیەکەی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێردا هاتووە، "تێکۆشانی ئازادیمان، تێکۆشانی ئازادی رێبەر ئاپۆیە. ئێمە وەکو گەنجان لە شۆڕش ناترسین، هیوای گەورەمان هەیە بۆ دواڕۆژمان. خۆڕاگریمان، ناسنامەی کورد و رۆڵی کۆمەڵایەتی ژنان  و ژیانی ئازادی سەر لە نوێ بونیادنا. لە چالاکیەکانی چەند مانگی رابردووشدا ئەم ئەنجامە ئاشکرا بوو. بەرەکانی دژی فاشیزمی تورک رۆژ بە رۆژ بەرفراوانتر دەبن و وەکو بزوتنەوەیەکی دیمۆکراتیک و ئازاد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سات بە سات رۆڵمان گەورەتر دەبێت. ئێمە لەسەر رێچکەی بزوتنەوەی رێبەر ئاپۆ، دەگەین بە سەرکەوتن. هیچ کات هێندەی ئێستا نزیک نەبووینەتەوە لە ئازادی. بۆیە ئێمە وەکو بزوتنەوەیەکی گەنجان لە ئەوروپا چالاکیەکانمان بەهێزتر و بەرفراوانتر دەکەین و بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ و رزگاری کوردستان و بونیادنانی مۆدێرنیتەی دیمۆکراتیک بە بێوەستان کار دەکەین. بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ بانگەوازیمان بۆ هەموو گەنجانی کورد و ئەنتەرناسیۆنالیست ئەوەیە کە بەشداری لە رێپێوانەکەی ٥ی کانوندا بکەن لە ستوتگارت."

ز.ش