هاکان ئارسەلان لە کاتی قەدەغەی هاتووچۆ لەناوچەی سووری ئامەد لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ شەهید ببوو. تەرم یاخود ئێسک و رووفاتی هاکان ئارسەلان دوای ٧ساڵ لەناو تورەکەیەکدا لە دادگای ئامادە رادەستی عەلی رەزا ئارسەلانی باوکی کد. زۆر لایەن کاردانەوەیان بەرامبەر بەو جۆرە رادەستکردنەوەیە نیشاندا و رێکخراوە یاساییەکان سکاڵایان تۆمار کردووە.
گەنجانی کورد لە پاریس لەبەرامبەر ئەو شێوازە لەبەردەم بینای رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی چالاکی نافەرمانی و یاخیبوونی مەدەنییان ئەنجامدا.
لە چالاکییەکەدا گەنجان داوایان لە رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی کرد کە لە دژی تاوانە نامرۆڤانەییەکانی دەوڵەتی تورک لە کوردستان دەنگ هەڵبرێت.
هـ . ب