گەنجانی کورد لە شتوتگارتی ئەڵمانیا بە رێکخستنی رێپێوانێک داوای ئازادیی ئۆجالانیان کرد

گەنجانی کورد لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بە رێکخستنی رێپێوانێک داوای ئازادییان بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد.

گەنجانی کورد لە گۆڕەپانی ئیسلینگ لە چوارچێوەی هەڵمەتی "گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەسە، پێکەوە راپەڕین" کۆبوونەوە و دەستیان بە رێپێوانکرد. دروشمیان بە زمانەکانی کوردی و ئەڵمانی لە دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان-یان لەسەر پۆستەر و لافیتەکان نووسیبووو و داوای ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان دەکرد.  

بە درێژایی رێپێوانەکە و بەبێ پسانەوە دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "پەکەکە" دەترانەوە.

هەروەها لە رێپێوانەکەدا جموجوڵەکانی ئەمدواییەى پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە دژی ناوچەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانەکران.

ئانتویرپین

لەلایەکی ترەوە لە شاری ئانتویرپینی بەلجیکا بۆ داوای ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە زۆربەى شەقام و کۆڵانەکانی ئەو شارەدا پۆستەر و لافیتە بۆ ئازادیی ئۆجالان هەڵواسران.

ژ.ت