گەنجانی کورد لە ڕووسیا: ئێمە گۆشەگیری قەبوول ناکەین
گەنجانی کوردی دانیشتووی رووسیا، گۆشەگیری قوورس لە سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-یان ئیدانەکرد.
گەنجانی کوردی دانیشتووی رووسیا، گۆشەگیری قوورس لە سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-یان ئیدانەکرد.
گەنجانی کورد لە هەرێمی کاراسۆندەری ڕووسیا ، لە دژی گۆشەگیری قوورس لە سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییان ئەنجامدا و گۆشەگیرییان ئیدانەکرد. گەنجان کە لە ناوچەی پلانتنێرۆڤسکایا کۆبوونەوە، ڕایانگەیاند کە ئەوان گۆشەگیری قەبووڵ ناکەن.
لەسەر ناوی گەنجان تێتال دادایەڤ، مەحموود عوسمانۆف و شیرین دادایەڤ قسەیانکرد و وتیان، " هەتاکوو ئاگاییەکی ڕاست لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەر نەگیرێت ئێمە درێژە بە چالاکیی دەدەین."
گەنجان هێرشی پاکتاوای سیاسی لەدژی هەدەپەیان ئیدانەکرد.
ک-ش