گەنجانی ئێشکگر: تێکۆشانەکەمان بۆ ئازادیی رێبەرایەتی گەورەتر دەکەین
"ئێشکگریی ئازادی" لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لە ٩هەمین ساڵدایە و ئێشکگریی ئەم هەفتەیە لەلایەن دەستەیەک لە گەنجانی کوردەوە بەڕێوەدەچێت.
"ئێشکگریی ئازادی" لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لە ٩هەمین ساڵدایە و ئێشکگریی ئەم هەفتەیە لەلایەن دەستەیەک لە گەنجانی کوردەوە بەڕێوەدەچێت.
چالاکیی "ئێشکگریی ئازادی" لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەڕێوەدەچێت و ئێستا لە ٤٥٧هەمین هەفتەدایە.
"ئێشکگریی ئازادی" هەموو هەفتەیەک لەلایەن دەستەیەک لە کوردان و دۆستەکانیانەوە لە ئەوروپا بەڕێوەدەچێت. چالاکییەکە هەموو رۆژێک لە کاتژمێر ٠٨:٣٠ بۆ ١٧:٠٠ لە بەردەم بارەگای رێکخراوەکانی ئەوروپا بەڕێوەچێت.
ئەم هەفتەیە چالاکییەکە لەلایەن ئەندامانی بزووتنەوەى ژنانی ئازاد و بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ بەڕێوەدەچێت، کە بریتین لە، بێریتان دێرسیم، یوسف ئۆزون و محەمەد ئاچت.
بێریتان دێرسیم بە ناوی دەستە ئێشکگرەکەى ئەم هەفتەیەوە وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١دا ئەمە سێیەمجارە، کە گەنجان چالاکیی ئێشکگری بەڕێوەدەبەن. بێڕیتان دێرسیم وتیشی، "ئێشکگرییەک، کە بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت، بۆ گەنجان زۆر مانادارە. گەنجان بە خاوەنداریکردن لە چالاکییەکە نیشانیانداوە، کە لەسەر رێگاری رێبەرایەتیمان درێژە بە تێکۆشان دەدەن و تێکۆشان گەورە دەکەن".
بێریتان دێرسیم جەژنی نەورۆزی لە گەلی کورد و گەلانی جیهان پیرۆز کرد و رایگەیاند، بۆ ئەوەى ئەمساڵ ببێت بە ساڵی ئازادی داوا لە هەمووان دەکەم، کە لە دەوری تێکۆشان و ئایدۆلۆژیای عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کۆببنەوە.
بێریتان دێرسیم سڵاوی لە چالاکیی مانگرتنی زیندانیان لە دژی گۆشەگیری کرد و رەخنەى لە بێدەنگیی رێکخراوە ئەوروپییەکان کرد و ئەو بێدەنگی و هەڵسوکەتیانی بەرامبەر بە پێشێلکارییەکانی دژ بە مرۆڤایەتیی تورکیا ئیدانە کرد.
بێریتان دێرسیم ئەوەشی وت، "بە گۆشەگیری لەسەر رێبەرمان دەیانەوێت ئیرادەی گەلی کورد رادەست بکەن" و وتیشی، "بەڵام ئێمە لە هەموو شوێنێکدا تێکۆشانی خۆمان گەورەر دەکەین. ئێمە دەڵێین، 'بۆ ئێمە ژیان بەبێ رێبەرایەتی نابێت' و لەسەر بنەمای ئازادی رێبەرایەتی ئێمە ئازاد دەبین.
ئەم هەفتەیە لەهەمان کاتدا هەفتەى قارەمانییە، هەفتەی قارەمانی لەگەڵ نەورۆز ئاوێتە بووە و بەو شێوەیە مزگێنی و مژدەی ژیانەوەى پێداین. ئێمە سڵاو لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین، کە لەسەر رێگای ئازادی تێدەکۆشن".
ژ.ت