گەنجێکی کورد لە سوید کوژرا

گەنجێکی کورد بەناوی ‘بڵێسە عومەر سابیر’، خەڵکی شارۆچکەی ڕانیە، لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید تەرمەکەی دۆزرایەوە و دەوترێت کە لە هۆتێلکدا کوژراوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو گەنجە دوای ئەوەی ماوەی چەند ڕۆژێک کەس هەواڵی نازانێت، دوێنێ پۆلیسی سوید کەسەنزیکەکانی ئاگادار کردووەتەوە، کە تەرمی بڵێسە دۆزراوەتەوە لە یەکێک لە هۆتێلەکانی ستۆکهۆڵمدا.

هەرچەند میدیای سوید دەربارەی بابەتەکە هیچی بڵاونەکردووەتەوە و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە پۆلیسیش هیچ زانیارییەکی نەخستووەتەڕوو، بەڵام دەوترێت بڵێسە بەپیلان کوژراوە.

بڵێسە عومەر لە ساڵی ٢٠١٤ـەدا لەکاتی هێرشی چەتەکانی داعش ڕووی لە کۆبانێ کردووە و وەک شەڕڤانێک ماوەیەک ماوەتەوە و دواتر گەڕاوەتەوە سوید و لە شاری ستۆکهۆڵم نیشتەجێ بووە.

بڵێسە عومەر لە کۆبانێ - ئەرشیڤ