گەرگوریئۆغلۆ لە پارێزبەندی لێسەندرایەوە لە دادگای دەستووری سکاڵای تۆمار کرد

هەدەپە بەهۆی ئەوەی پارێزبەندی لە عومەر فاروق گەرگەریئۆغلۆ سەندرایەوە، لە دادگای دەستووری بنەڕەتی تورکیا سکاڵای تۆمار کرد.

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، بەهۆی لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە عومەر فاروق گەرگەریئۆغلۆ سکاڵای لە دادگای دەستووری بنەڕەتی تورکیا تۆمار کرد. بەر لە تۆماکردنی سکاڵا عومەر فاروق گەرگەریئۆغلۆ پەرلەمانتاری هەدەپە و ئەڕۆڵ کاترجیئۆغلۆ  پەرلەمانتاری ئەستەنبوڵی هەدەپە و پارێزەرەکەیان لە بەردەم باڵەخانەی دادگای دەستووری لە پارکی ئاخلاتلیبەل کۆنفڕانسی رۆژنامەنووسی ئەنجامدا.

گەرگەریئۆغلۆ وتی، "لەگەڵ ئەوەی من هیچ تاوانێکم نەکردووە، پارێزبەندیم لێسەندرایەوە.هەموو کەس ئەمە دەزانێت. بەڵام هێشتاش بیدەنگی هەیە. ناحەقیەک کراوە و سبەینێ ئەگەری هەیە بەرانبەر ئێوەش بەکاربهێنرێت. لەبەرانبەر ئەمە بێدەنگ مەبن. ئەمڕۆ من، سبەینێ ئێوە، دواتر هەندێک کەسی دیکە. من بە بابەتێکم لەسەر تویتەر تاوانبار دەکرێم. کەسێک ئەو بڵاوکراوەیە وەک تاوان نابینێت. بۆ ئەوەی ئێمە ئەم نایاساییە تێبگەین، پێویست ناکات، یاساناس بین."

گەرگەریئۆغلۆ باسی ئەوەی کرد کە سیاسیەکان دادپەروەریان کۆنتڕۆڵ کردووە و وتی کە دادگای دەستووری بنەڕەتی دەتوانێت رێگری لەوە بکات.

گەرگەریئۆغلۆ رایگەیاند، ئەو چاوەڕیێ بڕیارێکی دادپەروەرانە دەکات و وتی، "من داوای مافی خۆم لە دادگای دەستووری بنەڕەتی دەخوازم، ئێرە دوایین وێستگەیە."

ف.ق