گەریلا هارون چەکدار لە پاریس یادکرایەوە
هارون چەکدار کە لە بۆتان چالاکی فیدایی ئەنجامدا، لە پاریس یادکرایەوە، تێیدا گوترا: "پێشەنگانی ڕاستەقینەی هەڵمەتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدانمانن. نەمرکردنی شەهیدان تەنها بە ژیانێکی شایستەی ئەوان دەبێت".

گەریلای هەپەگە هارون چەکدار (ئومید توران) کە ٣٠ تەمموزی ٢٠١٥ لە چیای گابار دژی کەتیبەیەکی سەربازی چالاکی فیدایی ئەنجامدا، لە گەڕەکی درانسی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا یادکرایەوە.
دایکی شەهید هارون چەکدار، دلبەر توران و نوێنەری کۆمیسیۆنی بنەماڵەی شەهیدان جەلیل ئاکدۆغان و دەیان کوردستانی لە چالاکییەکەدا بەشداربوون کە بە پێشەنگایەتی مەجلیسی گەلی درانسی لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی درانسی بەڕێوەچوو.
لە هۆڵەکەدا وێنەی شەهید هارون و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدان هەڵواسرا.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، لە چالاکییەکەدا گوترا: "بۆ زیندووهێشتنەوەی شەهیدانمان، پێویستە میراتەکەیان بپارێزین و بۆ ئامانجەکانیان بژین. پێشەنگ و پارێزەرانی ڕاستەقینەی هەڵمەتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ شەهیدانی ئێمەن. نەمرکردنی شەهیدان تەنها بە ژیانێکی شایستەی ئەوان دەبێت".
پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیانی شەهید هارون چەکدار تەماشاکرا و مەولود بەڕێوەچوو.
یادەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.