ساڵیحە ئایدەنیز، پەرلەمانتاری دەم پارتی، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فورات زیانەکانی هاوکاریی نێوان پەدەکە و ئاکەپەی لە کوردستان هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند لە دژی گەلی کورد لە باشوور بەدەستی پەدەکەوە و لە باکور بەدەستی ئاکەپە سیاسەتی شەڕی گڵاو بەڕێوە دەچێت.
ساڵیحە ئایدەنیز ئاماژەی بەوەکرد، شەڕی جیهانی سێیەم لەئارادایە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بووەتە ناوەندی ئەم شەڕە و وتی: "لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بەرخۆدانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەک هیوای چارەسەری و ئاشتیی لە پیشدایە. بەڵام لەم پرۆسەیەدا حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە هەوڵیداوە بە سیاسەتە شەڕخوازانەکانی ئەم بەرخۆدانە لەناو ببات."
پەدەکە دەستکەوتەکانی باشووری خستووتە مەترسییەوە
ساڵیحە ئایدەنیز ڕایگەیاند؛ ئامانجی سەرەکی ئەم سیاسەتانە بەرفراوانکردنی سنووری "میساقی میللیە"، بەم سیاسەتە دەیانەوێت دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە هەموو کوردستان لەناو ببەن. لە چوارچێوەی ئەو پلانانەدا لەسەر باشوور، قەیرانی بەڕێوەبردنیان لە کەرکووک دروستکرد، پاشان هەوڵدرا هەڵبژاردن دوابخەن، هەروەها لە ئەنجامی هێرشەکانی ٢-٣ ساڵی ڕابردوودا، کوردێکی زۆر لە باشوور کوژران، لەم نێوەندەدا پەدەکە لە هەموو ڕوویکەوە هاوکاری سوپای تورکی کردووە، بەداخەوە پەدەکە بەلایەوە گرنگ نییە کە ئەم هاوکاری و سیاسەتانە زیان بە دەستکەوتەکانی گەلی کورد دەگەیەنێت، بەمشێوەیە دەستکەوتەکانی باشوور دەخاتە مەترسییەوە."
ساڵیحە لەمیانەی قسەکانیدا وتی: "چارەنووسی باشوور و ڕۆژئاوا بەیەکەوە گرێدراون. هەروەها مەرجی بوون و مانەوەی گەلی کورد لە باکور، باشوور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا پێکەوە هەڵدەسەنگێندرێن. بۆیە سیاسەتەکانی پەدەکە لە درێژخایەندا ئەنجامی نەرێنی لێدەکەوێتەوە. ڕێگا بە دروستکردنی زیاتر لە ١٠٠ بنکەی سەربازی لە باشوور و مۆرکردنی ڕێککەوتنە بازرگانییەکان تەنیا لەبەرژوەندی خۆیدا زیانێکی گەورەی لێدەکەوێتەوە و دەسکەوتەکانی کورد لە باشوور دەخاتە مەترسیەوە و لەلایەکی دیکەوە ڕێگری لە یەکێتی نەتەوەیی کوردان دەکات.
بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان
ساڵیحە ئایدەنیز لە میانەی قسەکەنیدا ئاماژەی بە کوشتنی خەڵکی مەدەنی بە هۆی هێرشەکان لە باشوور کرد و ڕایگەیاند؛ بە چۆڵکردنی گوندەکان و تاڵانکردنی سروشتی ناوچەکان، مەترسی لەناوچوونی کولتووری کوردی هەیە و لەو پڕۆسەدا داگیرکارییەی بەڕێوە دەچێت. پەدەکە بە هاوکاییەکانی خزمەتی ئەم شەڕ و کاولکارییە دەکات. پێویستە گەل هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەرژەوەندیی نەتەوەیی و دەستکەوتەکانی گەلی کورد بۆ خۆیان بە بنەما بگرن و لەسەر ئەم بنەمایە خاوەن هەڵوێست بن.
ئەو پەرلەمانتارەی دەم پارتی ئاماژەی بە گوشارەکانی حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە لەسەر ناسنامە و زمان و کەلتووری گەلی کورد کرد و وتی: "سیاسەتی پەرەدان بە شەڕ لە ڕۆژئاوا و باشوور، دۆسیەکانی تاوانبارکردنی سیاسەتمەداران، گوشارەکانی سەر بزووتنەوەی ژنان و دەستگیرکردنەکان لە باکوور لە خۆیدا نیشانەی شەڕی تایبەتن دژی ژنان و گەنجانی کورد لە باشوور و ڕۆژئاوا و درێژەی هەیە، هەروەها تاڵانکاریی و ڕفاندنەکان لە سەرێکانی، گرێ سپی و عەفرین بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکەیە لەهەمان چوارچێوەدا بەڕێوە دەچێت.
ڕژێمی گۆشەگیری
ساڵیحە ئایدەنیز لە سەر مەسەلەی گۆشەگیری ڕایگەیاند؛ هاوکات لەگەڵ تاڵانکردنی سروشت و هێرشە سیاسی و سیاسەتە شەڕخوازانەکان، حکومەتی ئاکەپە-مەهەپەش هێرشی کولتووری دەست پێکردوو و وتی: "ئەو قسانەی کە دەڵێن ئاکەپە کولتوور و زمانی کورد بەفەرمی دەناسێت، دوورن لە ڕاستیەوە. دەیانەوێت کێشەی کورد بە سیاسەتی شەڕ و گۆشەگیری چارەسەر نەکەن و درێژە بە دەسەڵات و مانەوەیان بدەن. تورکیا بە هۆی سیاسەتی چارەسەرنەکردنی کێشەی کورد و بنیاتنانی فاشیزم و گۆشەگیرییەوە بەرەو قەیرانێکی کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابووری ڕۆیشتووە.
گۆشەگیری بووەتە گەورەترین بەربەستە لەبەردەم چارەسەری سیاسی و ئاشتیانەی کێشەی کوردەوە
ساڵیحە ئایدنیز لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "لە ئیمرالی مەرجی گۆشەگیری بەسەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالاندا دەسەپێندرێت و مەبەست ڕێگریکردنە لە پرۆسەی دیپلۆماسیە لە چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی کوردە.
گۆشەگیری تەنها پێشێلکردنی مافی کەسیی بەڕێز ئۆجالان نییە، بەڵکوو هێرشێکی سیستماتیکە بۆ سەر مافی کۆمەڵگای کورد. بۆیە پێویستە داوای شکاندنی و هەڵگرتنی گۆشەگیری و ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان ببێتە بنەمای تێکۆشانی سیاسی گەلی کورد. لەبەر ئەوەی گۆشەگیریی دژی داواکارییەکانی زمان، کولتوور، سروشت، گەنجان و ژنانە و وەک بەربەستێکی لەبەردەم داوای ڕەوای ئازادیدا. بە تێکشکاندنی گۆشەگیری تێکۆشانی گەلی کورد بەهێزتر و کاریگەرتر دەبێت. بۆیە بۆ ژیانێکی ئازاد دەبێت هەڵگرتنی گۆشەگیری ببێتە خاڵی هاوبەشی هێزە دیموکراتیکەکان و گەلانی تورکیا و کوردستان. هەروەرها ببێتە ناوەندی تێکۆشانی دیمۆکراتیک بۆ هەمووان. بۆیە هاوکاری و پشتیوانیەکان هێندەی ناوخۆ پێویستە لە ئاستی نێونەتەوەییشدا بەرەو پێش بڕۆات."