گۆشەگیری و فشارەکانی سەر هەدەپە لە رۆما شەرمەزارکران

لە رۆمای پایتەختی ئیتالیا لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، کشانەوەی تورکیا لە پەیمانی ئەستەنبوڵ و دۆزی گرتنی هەدەپە چالاکیەکی شەرمەزارکردن ئەنجامدرا.

چالاکیەکەی رۆما بە پێشەنگایەتی رێکخستنی چەتری ژنانەوە بە ناوی نۆن ئونا دی مینۆ و ریت کوردستان ئەنجامدرا و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، کشانەوەی تورکیا لە پەیمانی ئەستەنبوڵ و دۆزی گرتنی هەدەپە شەرمەزارکران.

بە سەدان ژن و دۆستەکانی گەلی کورد بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد کە لە بەرانبەر کونسولخانەی تورکیا ئەنجامدرا.

ژنان کشانەوەی تورکیایان لە پەیمانی ئەستەنبوڵ شەرمەزار کرد و دروشمی 'ئەردۆغان دوژمنی ژنانە ' ، ' ژن ژیان ئازادی' وتەوە.

لە هەمان چالاکیدا، گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و دۆزی گرتنی هەدەپە شەرمەزار کران.

رێکخراوەکانی ژنان لە چالاکیەکەدا قسەیان کرد و ئاماژەیان بە کۆمەڵکوژی ژنان لە تورکیا کرد.

ف.ق