"گۆشەگیریی ئیمراڵی وڵات تاریک دەکات"
کۆنفرانسەکەی پەرلەمانی ئەوروپی دووپاتی کردەوە، کارە نایاساییەکان لە ئیمراڵی بە هەموو وڵاتدا تەشەنەی کردووە، جەخت کرایەوە لەوەی "گۆشەگیری وڵاتەکە تاریک دەکات".
کۆنفرانسەکەی پەرلەمانی ئەوروپی دووپاتی کردەوە، کارە نایاساییەکان لە ئیمراڵی بە هەموو وڵاتدا تەشەنەی کردووە، جەخت کرایەوە لەوەی "گۆشەگیری وڵاتەکە تاریک دەکات".
یەکێتیی پارێزەرانی ئەوروپی لەپێناو دیموکراسی و مافی مرۆڤ، کۆمەڵەی دیموکراسی و مافی نێودەوڵەتی، بە پشتیوانی پارتی چەپ و یەکێتی دیموکراتیکەکان و سۆسیالیستە پێشکەوتووەکان لە پەرلەمانی ئەوروپی، کۆنفرانسێکیان لە پەرلەمانی ئەوروپی لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسی ڕێکخست بە درووشمی "ماف و ئازادی لە تورکیا: یاسا، زیندان، پرسی کورد".
هاوسەرۆکی پارتی چەپ لە پەرلەمانی ئەوروپی، مارتین شیردەوان، نرخاندنی کرد بۆ گۆشەگیریی ئیمراڵی و هەڵوێستی دەوڵەتە ئەوروپییەکان لەکاتی هەڵبژاردن و پاش هەڵبژاردنەکانی تورکیا.
مارتن گوتی: "بێدەنگ نابین، دووڕوویی دەسەڵات و دەوڵەتە ئەوروپییەکان شەرمەزار دەکەین، لە نزیکەوە چاودێری ڕەوشی تورکیا دەکەین، دەزانین بڕیاری دادگا جێبەجێ ناکرێت، بڕیارەکانی تایبەت بە عوسمان کاڤالا و دەمیرتاش جێبەجێ ناکرێت، چاودێری رووداوەکانی تورکیا و کوردستان دەکەین، پشتیوانی تێکۆشانی ئەوێ دەکەین".
پارێزەرانی سەندیکای پارێزەرانی سەردەم، فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ، ئەندامی دەستەی ئیداری یەکێتی پارێزەرانی ئەوروپی لەپێناو دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ، پرۆفیسۆر لویس لەمکۆ لە کاتالۆنیا، هەروەها لە پرۆژەی پشتیوانی دۆزەکانی مافی مرۆڤ لە تورکیا و زانکۆی میدلیسیکس، پرۆفیسۆر فیلیپ لیچ، هەروەها ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپی فابیۆ ماسیمۆ، وەک قسەکەر بەشداربوون لە پانێڵی "دادگایکردنی سیاسەت لە تورکیا".
"پێویستە ئەوروپا پشتیوانی پرسی کورد بکات"
فرانسۆ ئەلفۆنسی ئەندامی کۆمەڵەی سەوز گوتی: "من خەڵکی کۆرێسکام، ئێمەش وەک ئێوەی کورد لەپێناو مافەکانمان تێدەکۆشین، ساڵانێکە گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالانە، ڕێگەنادرێت بنەماڵە و پارێزەرەکانی بیبینن. هەدەپە بەربەست بوو لەبەردەم سەرکەوتنی مەزنی ئەردۆگان. هەڵبژاردنێکی دادپەروەر و دیموکراتیک ئەنجام نەدرا، لە دیموکراسییەوە گوازرایەوە بۆ دیکتاتۆرییەت، پێویستە ئەوروپا پشتیوانی پرسی کورد بکات".
هاوسەرۆکی یەکێتیی پارێزەرانی ئەوروپی لەپێناو دیموکراسی و مافی مرۆڤ، پرۆفیسۆر بێڵ بۆرینگ ئاماژەی بەوە کرد، چاودێری چەند دادگایەکی تورکیا دەکەن و گوتی: "لە چەندین دادگا گەڕاین، چووینە ئیمراڵی، بەشداری چەند پرسی پەیوەست بە تورکیا بووم، هەروەک لە پرسی ئۆزگور گوندەم کارم کرد، ئەم پرسە لە بابەتی ئازادیی هزرییدا بووە بڕیاری ئیجتیهاد".
"پێویستە فشار بکرێتە سەر تورکیا"
سەرۆکی MAF-DAD حایک گیسوید دووپاتی کردەوە، "لەگەڵ بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپی کەچی هێشتا مافە مرۆییەکانی عەبدوڵا ئۆجالان پشێل دەکرێت".
گیسوید ئاماژەی بەوە کرد پێویستە ئاکەپە پاش هەڵبژاردن گۆڕانی دیموکراسی بکات، گوتی: "پێویستە دامەزراوە ئەوروپییەکان فشار بکەنە سەر تورکیا".
هەروەها فایەق ئۆزگور گوتی ناوچە داگیرکراوەکانی سوریا بوونەتە ناوچەی تاریکی هاوشێوەی گوانتانامۆ و گوتی: "ناوچە کوردییەکانیش بەم شێوەیەن، بەتایبەت لە حاڵەتی "قەدەغەی هاتوچۆ" کە کتوپڕ ناوچەکەی گرتەوە، ئەم دۆخە بەسەر کۆچبەرانیش هاتووە، ئیدارەی ئاکەپە بەگوێرەی پرەنسیپەکانی خۆی خاوەندارێتی لە ناوچەکان دەکات، پێش ماوەیەک چەند کۆچبەرێک لە ناوچەی ئیجە دەستگیرکران، گەمارۆدران و لەدەرەوە خواردنیان پێ درا، یاسایەکی لەم جۆرە نییە، ئەم گۆڕەپانە تاریک و نایاسیانە لە ئیمراڵییەوە دەستیپێکرد و هەموو ناوچەکانی گرتەوە".
پرۆفیسۆر فیلیپ لیچ داوای کرد کاڤالا و دەمیرتاش ئازادبکرێن و گوتی: "دۆسیەی دەمیرتاش بەڵگەیە بۆ ئەوەی دادگاکانی تورکیا بەسیاسی کراون".
کۆنفرانسەکە بەگوێرەی پلانەکان بەردەوامە.