گونای: هاوپەیمانی و مێزی دانوستانی هەدەپە ئاشکرایە
ئەبرو گونای، وتەبێژی هەدەپە ڕایگەیاند، هاوپەیمانی و مێزی دانوستانی پارتەکەی ڕوونە و وتی "هەرگیز پشتگیری لە کاندیدێک ناکەین کە قبوڵمان نەکات". گونای داوای لە گەل کرد بەشداری لە رێپێوانی جودی بکەن.
ئەبرو گونای، وتەبێژی هەدەپە ڕایگەیاند، هاوپەیمانی و مێزی دانوستانی پارتەکەی ڕوونە و وتی "هەرگیز پشتگیری لە کاندیدێک ناکەین کە قبوڵمان نەکات". گونای داوای لە گەل کرد بەشداری لە رێپێوانی جودی بکەن.
وتەبێژی هەدەپە، ئەبرو گونای، لە بارەگای پارتەکەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد و پێداچوونەوەی بەو پرسانەدا کرد کە لە رۆژەڤدان. گونای سەرنجی بۆ زۆر بابەتی گرنگ ڕاکێشا. گونای ئاماژەی بەوەکرد، کەس تاقەتی لە ئەم حکومەتە ڕزیوە نەماوە.
ئەبرو گونای سەرنجی بۆ پرسێکی گرنگ ڕاکێشا کە لە رۆژەڤدایە کە بریتییە لە باسکردنی "وەزارەت بدەن بە هەدەپە" لە ڕای گشتیدا. گونای وەڵامی مەرال ئاکشەنەر سەرۆکی ئیی پارتی دایەوە و گوتبووی "ئێمە لەسەر ئەو مێزە نین کە هەدەپەی لێیە، هەروەها لەسەر ئەو مێزەش نابین" و وتی: "دەمەوێت هەندێک پرس ڕوون بکەمەوە". ئێمە لەگەڵ هیچ لایەنێک دانوستانمان لەسەر بازاڕی وەزاری نەکردووە و ئەو کارەش ناکەین. ئێمە بە دەنگی گەلەکەمان هەڵدەبژێردرێین و گەلەکەمان لە کوێ بیەوێت لەوێ دەبین. مۆڵەت لە کەس وەرناگرین، مۆڵەت لە گەلەکەمان وەردەگرین. خەڵک دەمانگەیەنێتە بەڕێوەبردن و بە پێی خواستی گەلەکەمان زۆر باش بەڕێوەی دەبەین.
بەباشی دەزانرێت ئێمە لەسەر کام مێزین. ئەوان دەیانەوێت ئەو هۆشیارییە دروست بکەن کە هەدەپە دەیەوێت بخرێتە ناو هاوپەیمانی گەلەکەوە. ئەم بیرکردنەوە هیچیان راست نین. بە ڕاگەیاندنی ساڵی ڕابردوومان هەڵوێست و پەیڕەوی خۆمان داڕشت. ئێمە بەشێک نین لە هاوپەیمانی کۆمار و گەل و پشتگیرییان ناکەین. ئێمە کێشەیەکی وامان نییە. کاندیدێک کە ئێمە قبوڵ ناکات، ئێمە پشتگیری ناکەین.
داهاتووی ئەم وڵاتە پرسێکی گرنگە. ههر كهسێك دهیهوێت لهم وڵاتهدا ببێته لایهنی سێیهم پێویستە هوشیار بێت. ئێمە بە پرۆسەیەکی هەستیاردا تێدەپەڕین. کەس مافی ئەوەی نییە وەک سەرپەرشتیار مامەڵە بکات. پێویستە هەمووان بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و سیاسەت بکەن، هەمووان سنووری خۆیان بزانن. پێویستە مێژوو لەبەرچاو بگرن، بە پێچەوانەوە باجەکەی قورس دەبێت.
کاری مەرال ئاکشەنەر یان گوتەبێژەکانی، پێناسەکردنی هەڵوێستی هەدەپە نییە. گەل بەهۆی کارەکانی لەگەڵ محەمەد ئاغر و تانو چیلەر مەڕال ئاکشەنەر باش دەناسن. ئەوەی بۆ ئەم وڵاتەتان کردوە تاریکی نەوەدەکانە. هەدەپە خۆی نایەتە سەر مێزێک کە ئەوی لێیە. تەنانەت لە قاوەخانەیەک چا ناخواتەوە کە ئاکشەنەری لێیە. ئێمە چەندین جار وتمان و دووبارە دەیڵێینەوە، هاوپەیمانی و مێزی هەدەپە ڕوونە. هاوپەیمانی ئێمە، یەکێتی رەنجدەران و ئازادیە. تاکە هاوپەیمانیمان، هاوپەیمانی دیموکراسیە و گۆڕانی دەوێت و تاکە ناونیشانە بۆ ئۆپۆزسیۆن.
ههروهها ههر كاتێك ههڵبژاردن بكرێت ئامادهین. خەباتمان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە گەشەکردندایە. ئێمە هاوپەیمانی و سیاسەتی ڕێگای سێیەمین. ئێمە بۆ ئازادی و دیموکراسی هاتوین، چونکە دەگۆڕین”.
گونای لە کۆتایی قسەکانیدا داوای بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی ١٧ی ئەیلول لە دژی تاڵانکردنی سروشت لە بۆتان کرد و وتی: وەک دەزانن ڕۆژنامەکان ڕۆژانە بەردەوامن لە فشارخستنە سەر حکومەتی ئاکەپە. هاوکات دوژمنایەتییان لەسەر سروشتی کورد بەردەوامە. لە جودی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ سروشت و دارستانەکان قڕ دەکرێن. لە ٧ مانگی ڕابردوودا ٨٪ دارستانەکانی جودی وێران بوون. ئێمە لە هەموو شوێنێک شوناس و زمان و ئارەزووی خۆمان دەپارێزین. بەهۆی بانگەوازی دەتەکە و تەژا و دەبەپە و هەدەپە و بزووتنەوەی ئیکۆلۆژی میزۆپۆتامیا لە ١٧ی ئەیلولدا ڕێپێوانێک ئەنجام دەدەین. ئێمە بە دروشمی 'ئێمە دژی شەڕ و تاڵانکردنی سروشت ڕێپێوان دەکەین' ڕێپێوان ئەنجام دەدەین. من جارێکی تر بانگ لە ژینگەپارێزان و خەڵکی تورکیا دەکەم، با پشتگیری لە سروشتی جودی بکەن. با پێکەوە سروشتی جودی بپارێزین”.
ف.ق