گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت: ڕۆژەڤی سەرەکیمان گۆشەگیرییە
سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی، گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت گوتی: "ڕۆژەڤی سەرەکیمان گۆشەگیرییە. پێویستە دەستوبرد گۆشەگیری ئیمراڵی هەڵبگیرێت".
سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی، گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت گوتی: "ڕۆژەڤی سەرەکیمان گۆشەگیرییە. پێویستە دەستوبرد گۆشەگیری ئیمراڵی هەڵبگیرێت".
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی لە پەرلەمان نرخاندنی بۆ دوایین پێشهاتەکان کرد.
گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت ڕایگەیاند ڕۆژەڤی سەرەکی و نەگۆڕاویان زیندان و گۆشەگیری ئیمراڵییە.
گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت گوتی: "پێویستە دەستوبرد گۆشەگیری کۆتایی بێت. گەلی کورد و گەلانی جیهان نیگەرانی تەندروستی و سەلامەتی بەڕێز ئۆجالانن. ئەو موخاتەبی سەرەکییە بۆ چارەسەری دیموکراسییانەی پرسی کورد. بۆ چارەسەری پرسی کورد پێویستە گۆشەگیری هەڵبگیرێت. بۆ ئەم ئامانجە لە زیندان و شەقام و گۆڕەپانەکان چالاکییەکان بەڕێوەدەچن".