هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی: ئێمە لەم هەڵبژاردنەدا سەردەکەوین
هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی دەقی هەڵوێستی خۆیان لەبارەی هەڵبژاردنەوە ئاشکرا کرد. پارتی چەپی سەوز لە ٨١ شاردا بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکات.
هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی دەقی هەڵوێستی خۆیان لەبارەی هەڵبژاردنەوە ئاشکرا کرد. پارتی چەپی سەوز لە ٨١ شاردا بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکات.
هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی هەڵوێستی خۆیان لەسەر هەڵبژاردن و دەقی هەڵوێستەکەیان لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیدا لە بینای یەکێتیی موڵکیەکان لە ئەنقەرە خستەڕوو. هاوسەرۆکی پارتی چەپی سەوز ئیبراهیم ئاکن، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) میتحەت سانجار، سەرۆکی گشتیی پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ) ئەرکان باش، سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی کرێکاران (ئەهەپە) هاکان ئۆزتورک، سەرۆکی فیدراسیۆنی ئەنجوومەنەکانی سۆسیالیستییەکان (سەمەفە) ئەرداڵ ئاتاش، ئەندامی لیژنەی وتەبێژانی پارتی ئازادی کۆمەڵایەتی (تۆپ / TOP) پەریخان کۆجا و سەرۆکی گشتیی پارتی ڕەنج (ئەمەپە) ئەرجومەند ئاکدەنیز وەک ئەندامانی هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادی ئامادەی کۆنفرانسە ڕۆژنامەنووسیەکە بوون.
هاووتەبێژی گشتیی پارتی چەپی سەوز ئیبراهیم ئاکن دەقەکەی خوێندەوە.
ئاکن ڕایگەیاند، هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی وەک هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و هەڵبژاردنی پەرلەمان ئامانجی کۆتایهێنانە بە ڕژێمی تاکە پیاوی و وتی، "هاوپەیمانێتییەکەمان بۆ بنیاتنانی داهاتووی دیموکراسی لە تورکیا لەلایەن گەلەوە لە هەڵبژاردنەکاندا پشتیوانییەکی گەورەی ڵێدەکرێت، لە ڕێگەی رەنج، ئاشتی، دیموکراسییەوە نوێنەرایەتییەکی بەهێز لە پەرلەماندا بەدەست دەهێنێت".
پارتی چەپی سەوز لە ٨١ شار دا بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکات
ئاکن ڕایگەیاند، ئەهەپە، ئەمەپە، هەدەپە، سەمەفە و تۆپ لە هاوپەیمانێتییەکەدان و لەسەر لیستی پارتی چەپی سەوز بەشداری لە هەڵبژاردنەکان لە ٨١ شار دا دەکەن، هەروەها تیپ لە ٤٩ شار و ٥٢ ناوچەی هەڵبژاردن دا بە لۆگۆی خۆیەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکان دا دەکات و لە هەموو شارەکانی دیکەدا پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز دەکات.
ئاکن دەقی هاوپەیمانییەکەی لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە خوێندەوە و تیایدا هاتبوو، " یەک بە یەک لێکۆڵینەوە لەسەر هەموو ناوچەکانی هەڵبژاردن کراوە، ئەو پەرلەمانتارانەی هەدەپە لە بەرچاو گیراون، کە لە ڕابردوودا لەو ناوچانەدا سەرکەوتنیان بە دەستهێنابوو، هەم لەلایەنی دەنگ و هەم لە ڕووی ئەوەوە، کە پەرلەمانتاران تیایدا سەرکەوتون، پلانمان داناوە. لە ئەنجامی ئەو هەڵسەنگاندن و لێکدانەوانەدا، دەمانەوێت پێتان ڕابگەیەنین، کە ڕێبازێک دیاری کراوە، کە ئامانج لێی زیادکردنی ژمارەی پەرلەمانتارانە و ئەوەش ببێتە ڕاستی. لەگەڵ ئەم ئەنجامە هاوبەشەدا، ئێمە وەک هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی یەکمان گرتووە و دەقی لێکتێگەیشتنی هاوبەشمان بۆ هەڵبژاردن نوسی و بۆ ئێوەمان بڵاوکردەوە، بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتێکی بەهێزی بانگەشەی هەڵبژاردن خۆمان گەیاندووەتە ئاست و قۆناغێکی نوێ.
ئێمە لەو باوەڕەداین، کە بڕیارەکەمان خزمەتی گەلانی چەوساوە، زەحمەتکێشان، کرێکاران، ژنان، گەنجان و هەموو بەش و پێکهاتەکانی گەل دەکات، بە دڵنیاییەوە هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی بە هەموو پێکهێنەرەکانییەوە لە هەڵبژاردندا سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت. با ئەمەش بۆ هەموو کرێکاران، زەحمەتکێشان، ژنان، گەنجان و گەلەکەمان بە باشی و بە خێر بشکێتەوە. ئێمە پێکەوە، دەیبەینەوە و سەردەکەوین، بە دڵنیاییەوە گەل سەردەکەوێت".
ژ.ت