هاوسەرۆکانی هەدەپە: بابەتی سەرەکی گەل گۆشەگیری ئیمڕالیە

پەرڤین بووڵدان و مێتهات سانجار دەربارەی دۆسیەی داخستنی هەدەپە وتیان، لەدژی ئیرادەی گەل کودتا کراوە. هاوسەرۆکان وتیان، بابەتی گەل گۆشەگیری ئیمڕالیە.

دەستەی بەڕیوەبەری ناوەندی پارتی دیموکراتیکی گەلان( هەدەپە) کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان ئەنجامدا. دوای کۆبوونەوەکە هاوسەرۆکانی هەدەپە پەرڤین بووڵدان و مێتهات سەنجار لە ناوەندی گشتی هەدەپە کۆنفرانسێکی چاپەمەنیان ئەنجامدا.

بوولدان دەستپێک قسەیکرد و تیشکی خستە سەر گووشار و ئاستەنگییەکانی ٥ساڵی رابردووی سەر هەدەپە و دەستنیشانیکرد کە لەگەل ئەم سیاسەتە زۆرداریە ئەوان هیچکات دەست لە سیاسەتی دیموکراتیک بەرنادەن. بەردەوام لە بەرەی گەلدا دەبین و سەردانانەوێنن.

بوولدان وتی، " پەرلمانتاری پارتەکەمان دەستگیرکران، هاوشارەوانەکانی ئێمە لە سەر کارەکانیان دوور خرانەوە، دەستگیرکران و لەجێگەیان قەیۆم-یان دانا. بە هەموو شێوەیەک ئاستەنگییان بۆ پارتەکەمان درووست کرد. سەرەڕای ئەوەی کە هەڵبژاردنەکان لە ناو کەشێکی دیموکراتیکدا بەڕێوە نەچوو، پارتەکەمان هەم هاوشارەداری قازانج کرد، هەمیش بە هێزەوە لە پەرلمان جێگەی خۆی گرت. بە گرتنی وەکیلەکانی ئێمە دەخوازن تۆڵە بکەنەوە.سەرەتا سەلاحەدین دمیرتاش و فێگەن یوکسەلداغ و گەلێک پەرلمانتاری ئێمە و هاوشارەوانی ئێمەیان گرت. ئەوکەسەی کە سڵاوی ئێمەی کردووە دەستگیرکراوە.

ئیتر نە هەدەپە، هەروەها نووسەر، ڕۆژنامەوان، ڕۆشنبیر، پارێزەرانی مافی مرۆڤ،بەهەزاران کەس کە داوای ئاشتی و دیموکراسی دەکەن دەستگیرکراون. بەندیخانەکانی تورکیە پڕە لە گەنجانی ئەم وڵاتە."

بوولدان ئەوەی هێنایە زامان کە دوێنی ٢ ڕوودا وەک پەلێکی ڕەش کە لە نێوچاوانی تورکیا دەمێنێتەوە  ڕوویدا و وتی، " پێشتریش پاریزبەندی لە پەرلمانتاری ئێمە سەندرایەوە، وەک مووسا فارسۆغوولار، لەیلا گیوڤەن، ئەحمەد یەڵدرم، لەیلا زانا، دوێنێ هەمان ڕێبازیان لەدژی پەرلمانتارێکمان ئەنجامدا. ئێمە دیمان کە ئەوهزرە بەردەوامە. هزری کودەتاچی. ئیتر هیچ جیاوازیەکی دەسەلاتی ئاکەپە و شەریکە بچووکەکەی کە ١٥ی تەمووز مەجلیسیان بۆردومان کرد نییە. لەبەر ئەوەی کە ناوی ئەم کودتایە، کودەتای دەسبەسەرکردنی ئیرادەی گەلە."

لە بەردەوامی قسەکانیدا بووڵدان وتی، " ئێوە دەتوان باوەڕ بەمە بکەن؛ هەتاکوو دوێنێ ٦ ملێۆن مرۆڤ دەنگیان داوە بەئێمە، بەلام ئیستا بووەتە ١٢ ملێۆنکەس.رێژەی دەنگەکانی ئێمە ١٢.٥٪، ١٢٪ بوو، بەڵام دوێنێ ئێوارە بووە ٢٠٪. باکەس گومانی لەمە نەبێت. ئێمە پارتییەکی ئاواهاین کە بە ڕۆژەڤی راستی کۆمەڵگەی تورکیاوە پێوەندیمان هەیە. بابەتی سەرەکی گەل برسیەتی، فەقیری، ستەم لەژنان، گۆشەگئریە."

' بابەتی گەل گۆشەگیری لە ئیمڕالیە'

بوولدان تیشکی خستەسەر گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئەوەی هێنایە سەر زمان کە لەبەر چارەسەرنەکردنی پرسی کورد نە تەنیا لە ئیمڕالی لە دژی ئۆجالان گۆشەگیری لەسەر هەموو تورکیا سەپێندراوە.

بوولدان وتی، " لە دژی پارتەکەمان دۆسیە کراوەتەوە بۆ ئەو ئامانجە. گۆشەگیری تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی. قوورسکردنی گۆشەگیری لە دژی بەڕێز ئۆجالان، ئاستەنگی چاوپێکەوتن لەگەل بنەماڵە و پارێزەران، کێشەکانی ئەم ولا قوولتر دەکاتەوە. پێویستی وڵات بە ئاشتی، دیموکراسی و ئازادی هەیە. هەر بۆیە ئێمە دەلێین، ئێوە چیدەکەن بیکەن ئێمە لەسەر ڕێبازی خۆمان بەردەوامین. یانی ئێمە بە ڕۆژەفی راستەقینەی  گەلەکەمان سەرقال دەبین. ئەم بابەتە نەتەنیا بابەتی هەدەپەیە، بابەتی تەواوی تورکیایە."

' بانگەواز: ئێمە پێکەوە بەرخۆدان دەکین'

بوولدان بانگەوازی لە هێزەکانی دیموکراسی کرد و وتی، " ئەوەی کە ئەمڕۆ بەسەری ئێمەیان هێناوە لە دواڕۆژدا بەسەر ئێوەشدا دەهێنن. هەربۆیە هەموومان بەرپرسین کە لە دژی ئەم ناحەقی و نادادپەروەریدا بەرخۆدانی بکەن."

بووڵدان وتی، " با کەس ورەی خۆی نەڕووخینێت، کەس نیگەران نەبێت و نەکەوێتە گومانەوە. هەتاکوو هەدەپە هەبێ لە بەرەی گەلدا بێت، سیاسەتی دیموکراتیکی خۆی بەریوە ببات.

' ئێمە لە نەورۆزدا کۆدەبینەوە'

بوولدان وتی، " ئێمە ئامادەکاری دەکەین کە لە گەلیک شار و دەڤەری کوردستان و تورکیا جەژنی نەورۆز بە گرسەیی پیرۆز بکەین.داوا لە گەلی کورد و گەلی تورکیا دەکەین کە پێکەوە تێکۆشانی دیموکراسی درێژە بدەین و بەشداری لە مەراسیمی نەورۆز بکەن. نەورۆزتان پیرۆز."

ک-ش