هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە: پێویستە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە لە ١٨ ی تشرینی دووەم لە بەرلین بین

هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە، زوبەیدە زومروت، لە کۆبوونەوەی گەلی بەرلین قسەی کرد، بانگەوازیکردن بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانەکەی ١٨ ی تشرینی دووەم دژی قەدەغەی سەر پەکەکە لە بەرلین.

لە بەرلینی پایتەختی ئەلمانیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کۆبوونەوەی گەل بەڕێوەچوو.

کۆبوونەوەکە لەلایەن مەجلیسی ژنانی دەست دان و مەجلیسی ناڤ-بەرلین لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک بەڕێوەچوو.

زوبەیدە زومروت: پێویستە وەک گەل دەسپێشخەریی بکەین

زوبەیدە زومروت ئاماژەی کرد بە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" و گوتی: " پێویستە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەرێتی سەفەربەر بین. سیستەمی ئەوروپی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلانی ڕادەستی دوژمن کرد. نزیکەی ٣ ساڵە هیچ زانیارییەکمان لە ڕێبەر ئۆجالان وەرنەگرتووە. ناتوانێت چاوی بە پارێزەران و بنەماڵەکەی بکەوێت. وەک گەل پێویستە دژی ئەم ڕژێمی ئەشکەنجەدانی سیستماتیکە ٢٥ ساڵییە بوەستین و لە دەوری ڕێبەرێتیمان کۆببینەوە. هەوڵمان دا سیستەمی ئەشکەنجەدانی ئیمراڵی لەناوببەین، بەڵام بەس نەبوو. لە قۆناغی ڕەخنە لە کەموکوڕییەکانمان بگرین و بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی ڕێبەر ئۆجالان خاوەندارێتی لە هەڵمەتەکە بکەین".

"لە ١٨ ی تشرینی دووەم لە بەرلین دەبین"

زوبەیدە زومروت، ئاماژەی بەوە کرد، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا مانفرێد کانتەر لە ٢٦ ی تشرینی دووەمی ١٩٩٣ قەدەغەی لەسەر پەکەکە ڕاگەیاند، ئەمەش گرێدراوە بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گوتی: "بۆیە پێویستە لە ڕێپێوانەکەی ١٨ ی تشرینی دووەم بە درووشمی "قەدەغەی سەر پەکەکە هەڵبگرن، دیموکراسی بەهێزتر بکەن" بەشداربین و بەشێوەیەکی ڕێکخراو خەبات بکەین".

عومەر گونەش: پێویستە لەدەوری ڕێبەرێتی کۆبینەوە

پارێزەر عومەر گونەش ڕایگەیاند، هەرچەند ڕێبەر گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٢٥ ساڵە لە گۆشەگیرییەکی تونددایە، بەڵام گەلی کورد لەسەر بناغەی پارادایمەکەی وی، بەردەوامە لە تێکۆشان، هەروەها ئاماژەی کرد ب سیستەمی ئیمراڵی و شەڕ لە فەڵەستین و ڕۆژئاوا، گوتی: "لە ٢٥ هەمین ساڵدا، بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی وی، لەدەوری ڕێبەرێتی کۆبینەوە".

ئامادەبووان دووپاتیان کردەوە، بەشێوەیەکی چالاکانە لەم قۆناغەدا بەشداردەبن و ڕۆڵ دەگێڕن.