هەبەدەهە بەرپرسیاری چالاکیەکەی بۆرسای لە ئەستۆ گرت

تەڤگەری بزوتنەوەی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) بەرپرسیاری چالاکیەکەی دژی پاسەوانەکانی زیندانی لە شاری بۆرسای تورکیا لە ئەستۆ گرت.

هەبەدەهە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەدژی فشار، ئەشکەنجە و کۆمەڵکوژی لە زیندانەکان، لە بۆرسا لەبەرانبەر ئۆتۆبۆسی پاسەوانەکانی زیندانی چالاکی بۆمبەییان ئەنجامداوە  و وتی، " بەپێی راگەیەنراوی فاشیستە نەژادپەرستەکان دوژمن کە لەدژی گەلەکانمان سوێندی دژایەتیان خواردووە (سولەیمان سۆلیو و بەکر بوزدا‌غ)، پاسەوانێک کوژراوە و ١٣ پاسەوان بریندار بوون کە دۆخی کەسێیان قورسە."

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " چالاکی تۆڵەکردنەوەمان لە ٢٠ی نیساندا ئەنجامدرا، لە هەمانکاتدا هۆشداریەکە بۆ بەڕێوەبەر و پاسەوانەکانی زیندانەکان و بەرپرسانی پزیشکی داد کە راپۆرتی قبوڵکردنی کوشتنی زیندانیان دەردەکەن. ئێمە دەڵێین، تاوانەکانتان زیاد مەکەن! لەدژی زیندانیان کە بەهۆی تێکۆشانی ئازادی، دادپەروەری و سۆسیالیزم دەستگیرکراون زوڵمتان کۆتایی پێبهێنن. لەبیری مەکەن کە وڵامێکی توندتر لەسەر بانگەوازی غەریبە گەزەر دەدرێتەوە!"

ف.ق