هەبەدەهە داوای کرد لە دژی کۆمەڵکوژی گوڕ بە بەرخودان بدرێت
کۆمیتەی بەڕێوەبەری هەبەدەهە لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئەرمنییەکاندا داوای کرد لە دژی کۆمەڵکوژی گوڕ بە بەرخودان بدرێت.
کۆمیتەی بەڕێوەبەری هەبەدەهە لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئەرمنییەکاندا داوای کرد لە دژی کۆمەڵکوژی گوڕ بە بەرخودان بدرێت.
کۆمیتەی بەڕێوەبەری بزوتنەوەی شۆڕشگێڕیی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە کە لە مێژووی عوسمانی و کۆماری تورکیادا بەردەوام ستەم لە گەلان کراوە و داوای کرد لە پێناو ژیانێکی یەکساندا تێکۆشانێکی یەکگرتوو پەرەی پێبدرێت.
راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
"لە مێژوویی عوسمانی و تورکاندا کە پڕا لە قڕکردن و کۆمەڵکوژی، بە شێوەیەکی سیستماتیک ستەم لە گەلانی عەرەب، ئەرمەنی، یۆنانی، کورد، ئێزدی و عەلەوی کراوە. سەرەتا ئەرمەن و دواتر رومەکان بە زۆرەملێ، ستەم و جینۆساید و دوورخستنەوە لە خاکی خۆیان دەرکران و ئەوەش بناغەی دەوڵەتی کۆماری تورکیای دانا. زۆر یەک لە بکوژانی پان تورک کە دەستیان لە جینۆسایدی ئەرمەنیەکاندا هەبوو، لە دامەزراندنی کۆماری تورکیادا بەشداربوون. مستەفا کەمال نەژادپەرستی ئەتنیکی لەسەر بنەمای کۆمەڵکوژی و تواندنەوەی کولتوری درێژە پێدا. خەونی دامەزراندنی نەتەوەی تورکی یەکدەست تائەمڕۆش بەردەوامە.
نەتەوەپەرستی و ستەمی تورکی دڕندە کە بناغەکەی لە کاتی جینۆساید ئەرمەنی و رومانەکاندا دانراوە، ئەمڕۆ بەسەر گەلی کورددا جێبەجێ دەکرێت، لەبەر ئەوە رێگە بە ناو و گۆرانی کوردی و داواکارییە دیموکراتیکەکانی نادرێت، هەموو رۆژێک هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە شێوەیەکی دڕندانە بە چەکی کیمیایی بۆردومان دەکرێن و هەڕەشە و هێرشی داگیرکەری لەسەر خاکی رۆژئاوا لەئارادایە.
وەک قۆناغی بومەلەرزە، دەبێت ئێمە قۆناغی هەڵبژاردنیش بگۆڕین بۆ بەستێن و بوارێک کە تیایدا راستیەکان باشتر بۆ گەلان باس بکەین، رێگەی تێکۆشانیان پێنیشان بدەین. دەبێت ئێمە تێکۆشان لە دژی ستەمەکانی کۆلۆنیالیست و داگیرکەران بە گوڕتر بکەین و زلـلەیەک کە شایەنیانە لە بن گوێی ئەوان بدرێت. بۆ ئەوەی دەستی چەپەڵی فاشیزم لەسەر گەلەکەمان نەمێنێت دەبێت گوڕ بە تێکۆشان لە دژی دەسەڵاتداری ئاکەپە و مەهەپە بدرێت".
هـ . ب