هەبەدەهە: کۆمەڵکووژییەکەی سێواس لە بیرناکەین

کۆمیتەی بەڕێوەبەری هەبەدەهە ٣٢هەمین ساڵیادی قوربانیانی کۆمەڵکووژیی مادماکی سێواسی بە بیرهێنایەوە و جەختی لەوەکردەوە کە ئەم کۆمەڵکووژییە لە بیرناکەن و لێپرسینەوەی دەکەین.

کۆمیتەی بەڕێوەبەری تەڤگەری شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاو کردەوە و گوتی: "بەسەر کۆمەڵکووژی مادماکی سێواس ٣٢ ساڵ تێپەڕی. ئاگری ئەو کۆمەڵکووژییە هێشتا جوگرافیای کوردستان و تورکیا دەسوتێنێت."

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە مادماکی سێواس ٣٣ مرۆڤی شۆڕشگێڕ، ڕۆشنبیر، هونەرمەند بە زیندووی سوتێنران و تیرۆرکران. پێشتر ئامادەکاری بۆ هەمووشتێکی کۆمەڵکووژییەکە کرابوو. لەو چەند ڕۆژەدا کات و شوێنەکان لە سێواس لەلایەن دەوڵەتی فاشیستی تورک و فەرمانگەی شەڕی تایبەتەوە ڕێکخرابوو."

هەبەدەهە ئاماژەی بەوەشداوە هێزە پاشڤڕەو، فاشیستەکان کە ژمارەیان لە دەوروبەری ١٥-٢٠ هەزار کەس بوو، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک کۆمەڵکووژییان ئەنجامدا کە تێیدا چەندین مرۆڤی تێیدا سوتێندرا.

هەروەها لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "بەرپرسیاری کۆمەڵکووژییەکەی مادماکی سێواس؛ پارتە سیاسییەکانی سیستەم، لایەنی مەدەنی-سەربازی، هەرێم-ناوەندی و دەسەڵاتداری هاووپەیمانی DYP-SHP، هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیستبوون. کۆمەڵکوژی مادماکی سێواس بەشێکە لە سیاسەتی کۆمەڵکووژی دەوڵەت. لە هەمانکاتدا درێژکراوەی کۆمەڵکوژییەکانی مەڕەش، جۆروم مەلاتیی سەر کۆمەڵگەی عەلەوییەکانە."

لە ڕاگەیاندراوەکەی کۆمیتەی بەڕێوەبەری هەبەدەهە ئاماژە بەوەکراوە ئاگری کۆمەڵکووژییەکەی مادماکی سێواس ئەو ئاگرەیە کە لە ١٩ی کانوونی یەکەمدا، لە پیرسوس، ئەنقەرە، جزیرە، لە سووریا لە لازقیە و تەرتوس گەشبوویەوە و گوترا: "ئەوانەی دوێنێ لە سێواس بکووژەکانیان دەپاراست ئەمڕۆ وەزیر، پەرلەمانتار، سەرۆک و کارمەندانەکانی ئاکەپەن. ئامادەکار و ئەنجامدەرانی سەرەکی کۆمەڵکووژی سیواس تانسو چیلەر، مەڕاڵ ئاکشەنەر، محەمەد ئاگار، ئوناڵ ئەرکان، ئیبراهیم شاهین، عەلائەدین چاکجی، کۆرکوت ئەکەن، دۆگو پەرینچەک و هەندێکی تربوون... لە ئێستایشدا بە بڕیارەوە بوون بە بەشێک لە دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە.

دەوڵەتی تورک وەک دوێنێ ئەمڕۆش عەلەوییەکان بە نەبوو دەزانێت، سەرەتایترین مافەکانیان قبوڵ ناکات. هاوشێوەی عەلەوییەکان لە بەرانبەر نەتەوەی کوردیش هەمان سیاسەتی نکۆڵیکردن، ئاسمیلەکردن و قڕکردن ئەنجام دەدات. لەبەر ئەمەش تێکۆشانی یەکگرتووی گەلان وەک پێویستییەک لە پێشماندایە."

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "کۆمەڵکووژی مادماکی سێواس ڕۆژی ڕووبەڕووبوونەوە و لێپرسینەوەیە. لە بەرانبەر ئەم سیستەمەی کە هەوڵدەدات بکوژەکان بە مافدار نیشانبدات. ئێمە کۆمەڵکوژییەکە لە بیر ناکەین و لێپرسینەوەی دەکەین."