هەبەدەهە: ئەوەی لە لجک قەوما کۆمەڵکوژییە، بەرپرسیارەکەی دەسەڵاتی فاشیستییە
کۆمیتەی بەڕێوەبەری هەبەدەهە ڕایگەیاند کارەساتی کانەکەی ناوچەی لجکی ئەرزینگان "کۆمەڵکوژییە" و بەپرسیارییەکەی لەئەستۆی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەیە.
کۆمیتەی بەڕێوەبەری هەبەدەهە ڕایگەیاند کارەساتی کانەکەی ناوچەی لجکی ئەرزینگان "کۆمەڵکوژییە" و بەپرسیارییەکەی لەئەستۆی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەیە.
کۆمیتەی بەڕێوەبەری بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) گوتی: "لە ئەنجامی داڕمانی زەوی لە ١٣ ی شوبات لە کانی زێڕی ناوچەی لجکی ناوچەی ئەرزینگان کە بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی فەرمی ٩ کرێکار کوتنە ژێر خۆڵەوە. ڕێکخراوە پیشەییەکان ڕایدەگەیەنن ڕەنگە ژمارەی کرێکارەکان زیاتر بن. ئەوەی لە لجک ڕوویدا، تەنها کۆمەڵکوژی کرێکاران نییە. قڕکردنی ئیکۆلۆژییە".
هەبەدەهە ڕایگەیاند ڕژێمی فاشیستی کرێخۆر هەوڵدەدات تاوانەکەی بشارێتەوە و لە بەرپرسیاری کۆمەڵکوژییەکە هەڵبێت. بەڵام ڕاستییەکە ڕوونە.
هەبەدەهە ڕایگەیاند ئەمە ڕووداوێکی سرووشتی ئاسایی نییە، بە پێچەوانەوە، کۆمەڵکوژییەکی ئەنقەست و بەرئەنجامی خەمساردییە. سەرەڕای هۆشدارییەکانی کۆمەڵە پیشەییەکان و پسپۆڕ و بزووتنەوە ژینگەییەکان، بەڵام ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە گوێی خۆی داخست و ڕێوشوێنی پێویستی نەگرتەبەر، هاوشێوەی کۆمەڵکوژییەکەی سۆما، چاویان لەم کۆمەڵکوژیە پۆشی.
هەروەها ڕایگەیاند هەرچەند لە چەندین وڵاتی سەرمایەداری قەدەغەیە، بەڵام لە تورکیا و باکوری کوردستان و ئەفریقا بەکارهێنانی سیانید و چەوساندنەوەی مرۆڤ و تێکدانی سرووشت بەردەوامە، دەڵێت: "لەلایەک سرووشت و مرۆڤ و ژینگە و هەموو زیندەوەران، بەکورتی هەموو ئیکۆلۆژیا قڕ دەکرێت، لەلایەکی تر دەسەڵاتی ئاکەپە/مەهەپە کرێ و سەرمایەی خۆی زیاد دەکات. ئاکەپە/مەهەپەی فاشیست و سیستەمی سەرمایەداری و بۆرژوازی دوژمنایەتی کرێکاران و ڕەنجدەران و ژیانی مرۆڤ دەکات".
هەبەدەهە لە کۆتاییدا دەڵێت: ئەمە یەکم ڕووداو نییە، تا ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە/مەهەپەی دوژمنی کرێکاران و ڕەنجدەران هەڵنەوەشێتەوە، ئەمە کۆتایی نایەت. بانگەواز لە هەموو ڕێکخراو و دەزگا و کۆمەڵە پیشەیی و ڕێکخراوە ئیکۆلۆژی و هێزە شۆڕشگێڕ و پێشکەوتووخوازەکانی لایەنگری کرێکاران دەکەین کە دژی تاڵان و دزی و کوشتنی کرێکاران و ڕەنجدەران دەوەستنەوە، یەکبگرن و تێکۆشانی یەکگرتوو مەزن بکەن.
ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە/مەهەپە و کۆمپانیا گرێدراوەکانی کە بەرپرسن لەم ڕووداوەی لجک، دەبنە ئامانجی ئێمە".