هەڵبژاردن لە خەلفەتی دووبارە دەبێتەوە
لە ناوچەی خەلفەتی ڕحا، بەبۆنەی ناڕەزایەتی ئاکەپە بڕیاردرا دووبارە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بکرێتەوە.
لە ناوچەی خەلفەتی ڕحا، بەبۆنەی ناڕەزایەتی ئاکەپە بڕیاردرا دووبارە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بکرێتەوە.
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان لە هەڵبژاردنی شارەوانی خەلفەتی شاری ڕحا لە ٣١ی ئاداردا ٩٠٦ دەنگی بەدەستهێنا.
بەڵام بە هۆی ناڕەزایەتی ئاکەپە بڕیاردرا هەڵبژاردن دووبارە ئەنجام بدرێتەوە. ئاکەپە دەنگی نایاسایی وەک بیانوو هێنایەوە و داوای ڕەتکردنەوەی ئەنجامەکانی کردووە، تانەکەی لە لایەن لێژنەی کارگێڕییەوە قبوڵکراوە و بڕیاریدا جارێکی دیکە هەڵبژاردن لە شارەکە بکرێتەوە.