هەدەپە: بانگەوازیمان بۆ هەموو کەسێک ئەوەیە کە لەبەرانبەر هێرشەکان بووەستنەوە
هەدەپە لەبارەی هێرشی داگیرکەری تورک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " پێویستە هێرشەکان بە زوترین کات بووەستێنرێن. ئاکەپە و مەهەپە هەوڵ دەدەن تەمەنیان درێژ بکەنەوە".
هەدەپە لەبارەی هێرشی داگیرکەری تورک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " پێویستە هێرشەکان بە زوترین کات بووەستێنرێن. ئاکەپە و مەهەپە هەوڵ دەدەن تەمەنیان درێژ بکەنەوە".
دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەبارەی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
هەدەپە یادی ئەو کەسانەی کردەوە کە لە هێرشەکەدا شەهید بوون و رایگەیاند، کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجام دەدەن و وتی، " بانگەوازی لە هێزە دیموکراتەکان و دژبەڕانی شەڕ دەکەین کە هێرشەکان شەرمەزار بکەن و لەدژی ئەم هێرشە ناڕەوایە دەنگیان بەرز بکەنەوە."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "پێش هەموو شتێک کۆبانێ، کە بووەتە مایەی سوودوەرگرتن بۆ هەموو ستەملێکراوان، بە بەرخۆدانی دژی چەتەکانی داعش و مۆدێلی ژیانی نوێ، چەندین ناوچەی مەدەنی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای شەوی ڕابردوو بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکران. بە بیانووی هێرشی شەقامی ئیستیقلال کە بە یارییەکی تاریکی تێدەگەین، دوێنێ شەو خاکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆردومانکرا، ڕوونە کە ئەم حکومەتە دەیەوێت، ئەوەی داعش نەیتوانی بیکات، ئە خۆی ئەنجامی بدات. باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەڕەشەیەکی ئەمنی نییە، بە پێچەوانەوە، ئومێدێکە بۆ مرۆڤایەتی. هەڕەشەی ئەمنی سەرەکی ئەو مێشکەیە کە دەڵێت 'دەچینە ئەودیو سنور و دوو موشەک دەتەقێنین و شەڕ دەستپێدەکات' و بەم شێوەیە هەوڵدەدەن ئامانجە تاریکەکانیان بەدیبهێنن.
بەرلە ئێستا هێرشی داگیرکەری بۆ سەر عەفرین و هەرێمە کوردنشینەکانی دیکە دەستیپێکرد و ئەو هەرێمانەی کە داگیرکران بوون بە لانەی داعش و هاوکارەکانی. ئەم هێرشانە وەک ئەوەی دەسەڵات بانگەشەی بۆ دەکات ' بۆ پاراستنی ئاسایشی سنور نییە، بەڵکو هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر تورکیا زیاتر دەکات'. گەلی کورد هیچ کاتێک هەڕەشە لە تورکیا ناکات، بەڵکو داعش و هاوکارەکانی مەترسین بۆ سەر ئاسایشی تورکیا.
دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە کە ناتوانێت وڵات بەڕێوە ببات و باجی گەورەی قەیرانەکانی خستوتە سەر شانی هاوڵاتیان، بە ستراتیژی فشاری ناوخۆیی و شەڕی دەرەوە هەوڵ دەدات تەمەنی خۆی درێژ بکات و بەم شێوەیە وڵات هەموو رۆژێک زیاتر بۆ نێو گێژاوەکان پاڵ پێوە دەنێت.
'بانگەوازیمان بۆ هێزە دیموکراتەکان ئەوەیە کە دەنگیان دلێر بکەن'
لە بەرانبەر هێرشی ناڕەوای سەر خاکی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، بانگەوازیمان بۆ هێزە دیموکراتەکان و دژبەرەکانی شەڕ ئەوەیە کە هێرشەکان شەرمەزار بکەن و لەدژی هێرشەکان دەنگیان دلێر بکەن."
دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی هەدەپە بۆ هەڵسەنگاندنی هێرشەکان سبەینێ بە شێوەیەکی نائاسایی کۆدەبێتەوە و ئەنجامنامەی کۆبونەوەکە بۆ رای گشتی بڵاو دەکاتەوە."
ف.ق