هەدەپە بۆ بەشداری لە گردبوونەوەی ٧ی ئاب بانگەوازی راگەیاند

هەدەپە وردەکاری گردبوونەوەی ٧ی ئاب لە کارتاڵی ئاشکراکرد و داوای بەشداربوون لە متینگەکەی ئاراستەی گەلان کرد.

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) وردەکاری گردبوونەوەکەی خۆی کە بە دروشمی "چارەسەری لە لای ئێمەیە و نابۆ داگیرکاری" لە ٧ی ئاب لە ناوچەی کارتاڵی ئیستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت، لە بینای رێکخستنی خۆی لە بەیۆغڵو ئاسکرا کرد. راگەیەنرا کە گردبوونەوەکە لە کارتاڵ ئەنجام دەدرێت.

'دەسەڵات هەوڵ دەدات بە شەڕ و داگیرکاری خۆی لە قەیرانەکان رزگا بکات'

هاوسەرۆکی هەدەی ئیستەبنوڵ ئیلکنور بیرۆل باسی لەوەکرد کەو ئەوان بە گردبوونەوەکەیان قەیران و هەموو کێشەکان ئاشکرا دەکەن و بەم جۆرە قسەی کرد: "دەسەڵاتی ئاکە و مەهەپە کە وڵاتەکەیان خستووەتە ئەم دۆخەوە بە هێزی سەربازی و داگیرکاری هەوڵ دەدات خۆی لە قەیرانەکان قوتار بکات. ئێمە بەردەوام دەڵێین کە ئەم سیاسەتانەی دەسەڵات قەبوڵ ناکەین".

بیرۆڵ لە درێژەی قسەکانیدا داوای بەشداریکردنی گردبوونەوەکەی لە هەموو رێکخراوە جەماوەری، رەنجدەران و گەنجانکرد و بەم جۆرە قسەی کرد: "ئێمە بەم گردبوونەوەی نیشانی دەدەین کە رێگەی چارەسەری لەلای ئێمەیە. لەم سەردەمەدا ئەوەی وتنەکەی دژوارترینە ئاشتییە. بەڵام ئاشتی پێویستترین قسەیە کە دەبێت بکرێت. ئیتر کەس بەرگەی رووداوەکانی وەک کۆمەڵکوژی زاخۆ و هێرشەکانی سەر رۆژئاوا و باشور ناگرێت. بەو گردبوونەوەی کە دەیکەین دەڵیین کە ئێمە چارەسەرین".

بانگەواز بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەکە

هاوسەرۆکی هەدەپەی ئیستەنبوڵ فەرهاد ئەنجو قسەکانی بە کوردی پێشکەش کرد، باسی لەوەکرد کە ئاکەپە-مەهەپە زیان بە هەموو شتێک دەگەیەنن و بەم جۆرە دوا، "ژینگە تاڵان دەکەن، قەیوم لە بری نوێنەرانی گەلی کورد دادەنێن. دەیانەوێت هەناسەی هەدەپە ببڕن. دوو ساڵە بە دۆزی کۆبانێ دەیانەوێت پارتەکە لە دەرەوە سیاسەت بهێڵنەوە. ئێمە وەک گەلی کورد، رەنجدەران، کرێکاران و هەموو گەلانی بەرەوڕووی گوشار دەبێت لە دژی ئەو بیرکردنەوەیە دەنگمان بەرزبکەینەوە."

کاتی گردبوونەوەکە

ئەنجو لە دژی قەدەغەکردن و بە تاوانبارناساندنی هەدەپە خەڵکی بانگهێشتی گردبوونەوەکە کرد و وتی: "هەدەپە لە وڵاتەکەدا خاوەن رۆڵیکی گرنگە. سیاسەت بە بێ هەدەپە چەپەڵی و بێ واتاییە. وەرن ئێمە پێکەوە سیاسەتێکی واتادار بەرێوە ببەین". ئەنجو ئاماژەی بەوەکرد کە میتینگەکە ٧ی ئاب کاتژمێر ١٧:٠٠ لە گۆڕەپانی گردبوونەوەی کارتاڵ دەستپێدەکات".

هـ . ب