هەدەپە لە دژی گۆشەگیری سەرئۆجالان چالاکی دانیشتنی ئەنجامدا

هەدەپە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا.

هەدەپە و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بە ئامانجی سەرەنج خستنەسەر گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چالاکی مانگرتن لەخواردنی گیراوانی سیاسی ، لە پارکی کۆشوویۆلوو چالاکی دانیشتنیان بەرێوەبرد.

ڕێکخستنی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)ی ئامەد و ڕێکخستنی کۆمەڵگەی مەدەنی، بەئامانجی ئەوەی کە سەرەنج بخەنە سەر مانگرتن لەخواردن کە ١٣٩ ڕۆژە لە بەندیخانەکان لەدژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە ، لەبەردەم ئۆفیسی مافی مرۆڤ لە پارکی کۆشوولوو-ی ناوچەی ڕەزانی ئامەد ڕاگەیەنراوێکی بۆ چاپەمەنییەکان دا.

زەیاد جەیلان هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد، چالاکانی تەڤگەری ژنانی ئازاد- تەژا، بەڕێوەبەرانی شار و ناوچەکانی هەدەپە، ئەندام و بەڕێوەبەرانی تۆای-دەر و ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی بەشداری ڕاگەیەنراوەکە بوون.

پۆلیسی تورک پێش ڕاگەیاندنەکە بەردەم ئۆفیسی مافی مرۆڤی گەمارۆدا. چەندین زریپۆش و ئۆتۆمبیلی گواستنەوەی دەستگیرکراوەکانیان لە شوێنەکە جێگیر کرد. دەستیان بە کۆنتڕۆڵکردن و سەیرکردنی ناسنامەی خەڵک کرد. بەشداربووانیان لە دوو گروپدا گەمارۆدا.

هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد زەیاد جەیلان سەرەڕای گفتۆگۆیەکی درێژ لە گەل پۆلیس، بەڵام رێگە بە خوێندنەوەی ڕاگەیەنراوەکە نەدرا.

بەم شێوەیە خاوەنداریەتی لە مانگرتن لەخواردن کرا.

ک-ش