هەدەپە و پارتی چەپی سەوز بە بۆنەی جەژی قوربانەوە پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاوکردەوە

هەدەپە و پارتی چەپی سەوز بە بۆنەی جەژنی قوربان پەیامێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و جەژنیان پیرۆز کرد.

هاوسەرۆکانی گشتیی هەدەپە پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار و هاووتەبێژانی پارتی چەپی سەوز چیدەم کلیچگون و ئیبراهیم ئاکن بە توردی و تورکی پەیامێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و هیوایان خواست جەژن ببێتە بۆنەیەک بۆ یەکسانی و ئازادی.

پەیامەکە بەم جۆرەیە:

"گەلەکەمان لە هەلومەرجی دژوار، هێرشی فرەلایەنە، هەڕەشەی لەناوبردندا پێشوازی لە جەژنی قوربان دەکات، هیواخوازین جەژنی قوربان بۆ گەلەکەمان و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببێتە مایەی ئازادی، ئاشتی و یەکسانی. بەم بۆنەوە دەتوانین سەرلەنوێ بنچینەی کۆمەڵایەتیمان تۆکمە بکەیەنوە. کێشەکانمان چارسەر بکەین، لە بەرامبەر هەڕەشە و هێرشی فرەلایەنە خۆمان رێکبخەین. ئامانجی ئێمە لە تێکۆشاندا ژیانێکی یەکسان و ئازادە و تا هێنانەدی ئەو ئامانجە بەردەوام دەبین لە تێکۆسان. بەم بۆنەوە جەژنی قوربان لە گەلەکەمان و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەین".

هـ . ب