هەدەپە وهەدەکە بە بۆنەی کۆمەڵکووژیی ئەرمەنییەکان ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە

هەدەپە و هەدەکە تیشکیان خستەسەرکۆمەڵکووژیی ئەرمەنییەکان و وتیان، " ئەو کۆمەڵکووژییەی کە بەفەرمی نەناسراوە، ئەمرۆ بەردەوامە."

لیژنەی بەڕێوەبەری ناوەندیی پارتی دیموکراتیکی گەلان( هەدەپە) و لیژنەی ناوەندیی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان(هەدەکە) بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکووژیی ئەرمەنییەکان ڕاگەیەنراوێکی نووسراویان بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، : تورکیا ئەمە ١٠٦ ساڵە کۆمەڵکووژیی ئەرمەنییەکانی قەبووڵ نەکردووە. ئەو تاوانەی کە قەبووڵ نەکرا دووبارە بوویەوە، ئەو تاوانەی کە قەبووڵ نەکرا هەتاکوو ئەمرۆ هاتووە. تاوانی مەزن بێ سزا ماوەتەوە، هەڵاواردن و تاوانی نەفرەتی بوونەتە ژیانێکی ئاسایی.

هەدەپە هەروەها دەستنیشانکرد کە کۆمەکووژیی ئەرمەنیەکان پیش هەموو شتێک بابەتێکی مرۆیی، یاسایی و کۆمەڵایەتیە، لە سەر ئەو خاکەی کە ئەنجامدراوە دەبیت لەسەر ئەو خاکەش دادگایی بکرێت.

هەدەکەش ئەوەی خستەڕوو کە تاوانی قڕکردن لە سەر گەلی ئەرمەن و سوریان هێشتا بەردەوامە، بۆ ئەوەی کە کۆتایی بە ئینکاری کۆمەڵکووژیی ئەرمەن و سووریانییەکان بهێنرێت، دەبێت قووربانییەکان قەرەبوو بکرێنەوە. ئینکار دەبێت وەک تاوان ببینرێت و ئایدۆلۆژیای بەرپرسانی کۆمەڵکووژیی دەبێت ڕسوا بکرێت و ئاسەواری لەسەر ژیان نەمینێت.

ک-ش