پەیامی کەجەکە بۆ مانگی موحەڕەم: دەبێت عەلەوییەکان پێشەنگایەتیی لە تێکۆشانی نەتەوەی دیموکراتیک بکەن

کۆمیتەی گەل و باوەڕییەکانی کەجەکە بەبۆنەی مانگی موحەڕەمەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا بانگەوازی لە عەلەوییەکان کرد خاوەندارێتیی لە بانگەوازی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بکەن، هەروەها پێشەنگایەتیی لە تێکۆشانی نەتەوەی دیموکراتیک بکەن.

مانگی موحەڕەم

کۆمیتەی گەل و باوەڕییەکانی کەجەکە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا یادی شەهیدانی کەربەلای کردەوە و گوتی، "لەم مانگەدا کە یادی بەرخۆدانی کەربەلا دەکرێتەوە، یادی ئەهل بەیتەکان دەکرێتەوە کە لە کەربەلا شەهید بوون، هیواخوازین ڕۆژووی ١٢ ئیمامی کۆمەڵگەی عەلەوی و جیهانی شیعە و مەراسیمەکانی عاشورا لەلایەن حەقەوە قبووڵ بکرێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکەدا هاتووە: "لە نێو ژینگەیەکدا کە لە چوارچێوەی بانگەوازی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆدا پێشهاتەکان و لەنێویاندا هەلومەرجی دەستەوەردانی هێزە هەژموونخواز بە پێشەنگایەتی ئیسرائیل لە دژی ئێراندا کەوتوونەتە ناو مانگی موحەڕەمەوە. لەم مانگەدا کە بەرخۆدانی کەربەلایی تێدا یاد دەکرێتەوە، یادی ئەهل بەیتەکانی تێدا دەکرێتەوە کە لەم مانگەدا شەهید بوون، هیواخوازین ڕۆژووی ١٢ ئیمامی کۆمەڵگەی عەلەوی و جیهانی شیعە و مەراسیمەکانی عاشورا لەلایەن حەقەوە قبووڵ بکرێت.

ئەو بەرخۆدانەی کە بە پێشەنگایەتیی ئیمام حوسەین لە کەربەلا لە بەرامبەر سوپای یەزید ئەنجامدرا، واتایەکی مێژوویی هەیە. لەدژی خانەدانی ئەمەوییی معاویە و یەزیدی کوڕی کە جەوهەری کۆمەڵایەتی و کۆمیناڵی ئیسلامی دەخستە لاوە و  دەیویست ئیسلام بکاتە ئامڕازێکی دەسەڵاتداریی بۆ خانەدانەکەی، ئەم بەرخۆدانە بەرخۆدانی پاراستنی جەوهەری کۆمەڵایەتی و کۆمیناڵی مرۆڤایەتی و ئاینی ئیسلامە. لەبەرامبەر زوڵم، ناحەقی، دژبەریی لە کۆمەڵگە و ڕێبازە دەسەڵاتپەرستەکان، ئەم بەرخۆدانە مەزنە بۆ پاراستنی جەوهەری کۆمیناڵی کۆمەڵایەتیی و ئیسلام ئەنجامدرا.

هەربۆیە ئەم بەرخۆدانە مەزنە مێژووییە و کاریگەرییەکانی ١٤٠٠ ساڵە لە ئاستێکی گرنگدا درێژەی هەیە. یادکردنەوەی شەهیدانی ڕەسەنی ئەم بەرخۆدانە مەزنە لە کەسایەتیی ئیمام حوسەیندا و ڕۆژووی ١٢ ئیمام بۆ نیشاندانی دڵسۆزی بۆ ئامانجەکانیان، دواتر بەڕێوەچوونی مەراسیمی عاشوورا، لەبەرئەوە خاوەنی واتایەکی قووڵی مەزنە. بۆیە نزا دەکەین خزمەتی ڕۆحی عەلەوییەکان کە بەڕۆژوون و بە ڕۆح و هۆشیاری و ئیمانی بەرخۆدانی کەربەلادا بەشداریی پێشکەشکردنەکان دەکەن لە دەفتەری حەقدا بنووسرێت. لەو باوەڕەداین پەرستش و نزای موسڵمانانی شیعە ئەوانەی بە هەمان هەست و تێگەیشتنەوە یادی کەربەلا دەکەنەوە، لە ڕووی ماناداری ئیسلامی دیموکراتیکییەوە زۆر سەنگینین.

بەدەستی نوێنەرانی ئەم سەردەمەی سیستەمی دەوڵەتپەرست-دەسەڵاتپەرستیەیی کە لە دژی جەوهەری کۆمیناڵی و دیموکراتیکی کۆمەڵگەیە، هەرێمەکەمانی گۆڕییوە بۆ گۆمی خوێن. جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای جەنگی جیهانی یەکەم وەکو دەوڵەت-نەتەوە دابەش کرا. لەم جوگرافیایەی کە چەندین زمان، کلتوور و ناسنامەی تێدایە، زیاتر لە سەد ساڵە بەدەستی دەوڵەت-نەتەوەکان بەرامبەر فرەڕەنگییەکان کۆمەڵکوژیی گەورە ئەنجامدران. ویستییان بە زۆرداری، فشار و ستەم ناسنامە و باوەڕە جیاوەزەکان قڕبکرێن. ئەمڕۆ بەناوی جەنگی جیهانیی سێهەمەوە دەخوازرێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی زلهێزانی کەپیتاڵیست سەرلەنوێ دیزاین بکرێت. شەڕی نێوان زلهێزانی کەپیتاڵیست و ئەو هێزە دەسەڵاتدارە پێگەپارێزانەی کە دەیانەوێت هەژموونی خۆیان لە ناوچەکە درێژە پێبدەن، زۆرترین کاریگەریی بۆ سەر گەل و بیروباوەڕکانی ناوچەکە دەبێت. لە شەڕی ٢٠ ساڵی کۆتایی لە هەرێمەکەماندا کە لەم چوارچێوەیەدا کرا،  بە ملیۆنان مرۆڤ بێ ماڵ و دەربەدەربوون. وە ئەم پرۆسە کۆمەڵکووژییە لەگەڵ شەڕی ئیسرائیل-ئێراندا قوڵتربووە و درێژەی هەیە.

چارەسەری ئەنجامگر؛ نەتەوەی دیموکراتیکە

چارەسەری پرسە کۆمەڵایەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نە بە دەوڵەت-نەتەوە لە کارەکتەری فاشیست و تاکڕەودا، نە بە ڕێبازەکانی دابەشکاریی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی زلهێزەکان دەکرێت. هیچییان بە کەڵکی تایبەتەمەندییە فرەڕەنگیی و چاندییەکانی ڕۆۆژهەڵاتی ناوین نایەت. جگە لە کۆمەڵکوژیی، شەڕ، سیستەمەکانی فشار و ستەم شتێکی تر لەگەڵ خۆیان ناهێنن. تاکە چارەسەری ڕاست و ئەنجامگر، چارەسەریی نەتەوەی دیموکراتیکە کە ڕێبەر ئاپۆ ئاماژەی پێکردووە. چارەسەریی نەتەوەی دیموکراتیک کە لەبەردەم فرەڕەنگییەکان کراوەیە، تێیدا هەموو فرەڕەنگییەکان دەتوانن گوزارشت لە خۆیان بکەن. نەتەوەی دیموکراتیک عەقڵێتی تاکپەرست، نەتەوەپەرست، ئاینگەرا، پۆزەتیڤیست و ڕەگەزپەرستەکانی دەوڵەت-نەتەوە ڕەتدەکاتەوە، توانای ئەوەی هەیە چارەسەر بۆ کێشە کۆمەڵایەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بدۆزێتەوە، گونجاوترین چارەسەرە کە بەکەڵکی تایبەتمەندیییە کۆمەڵایەتییەکان دێت.

لەم سەردەمەدا مانادارترین خاوەندارێتی لە بەرخۆدانی کەربەلا و ئیمام حوسەین، خاوەندارێتییە لە چارەسەریی نەتەوەی دیموکراتیک و بەشداری بێ ئەملاوئەولایە لە بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکە. هەربۆیە خاوەندارێتی لە بانگەوازی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ، کردنە بنەمای هێڵی نەتەوەی دیموکراتیک و بەردەوامیدان بە تێکۆشانێکی مانادار لەم کاتوساتەدا، ئەرک و بەرپرسیارێتیی سەرەکیی ناسنامە ئاینییەکان و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، لەپێش هەمووایانەوە کۆمەڵگەی عەلەوی و شیعە. باوەڕی عەلەویش تەنها بەم ڕێیە دەتوانێت بوونی خۆی مسۆگەر بکات و ببێتە خاوەن هەلومەرجی ژیانی ئازادی باوەڕەکەی.

بەم بۆنەیەوە ئێمە بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانی کەربەلا دەکەینەوە، بانگەواز لە هەموو جانی عەلەوییەکان (کۆمەڵگەی عەلەوی)، هێزە دیموکراسی و ئازادیخوازەکان دەکەین خاوەندارێتیی لە بانگەوازی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بکەن  و ببنە پێشەنگی تێکۆشانی نەتەوەی دیموکراتیک.