هه‌ده‌په سپاسی ئه‌و ملیۆنان كه‌سه‌ی كرد كه به‌شدارییان له نه‌ورۆزدا كرد
هاوسه‌رۆكایه‌تی هه‌ده‌په رایگه‌یاند، "ئێمه سپاسی ملیۆنان مرۆڤ ده‌كه‌ین كه هیوا، بڕوا و خۆڕاگرییان به پیرۆزبایی به‌شكۆ گه‌وره‌كرد".
هاوسه‌رۆكایه‌تی هه‌ده‌په رایگه‌یاند، "ئێمه سپاسی ملیۆنان مرۆڤ ده‌كه‌ین كه هیوا، بڕوا و خۆڕاگرییان به پیرۆزبایی به‌شكۆ گه‌وره‌كرد".
هاوسه‌رۆكانی گشتیی هه‌ده‌په په‌روین بوڵدان و میتحات سانجار سپاسی ئه‌و ملیۆنان مرۆڤه‌یان كرد كه به‌شدارییان له پیرۆزبایی نه‌ورۆزدا كرد.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی بوڵدان و سانجاردا هاتووه، "له گه‌ڤه‌ره‌وه تا چاناككالا، له وان تا ئیسته‌نبوڵ، له ئامه‌د تا ئیزمیر، له ئیدر تا ده‌نیزلی، له جزیره تا چوكۆرۆڤا ئێمه سپاسی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه سه‌رتاسه‌ری وڵاتیان به ئاگری نه‌ورۆز گهرمكردهوه. سپاسی ژنان ده‌كه‌ین كه له ٨ی ئاداره‌وه له گۆڕه‌پانه‌كان خۆڕاگری ده‌كه‌ن. سپاسی گه‌نجان ده‌كه‌ین كه به پێداگری گه‌وره‌وه خاوه‌نداری له داهاتوو ده‌كه‌ن. له ٧ ساڵه‌وه تا ٧٠ ساڵی سپاسی به‌رخودێره‌كان ده‌كه‌ین.
ئێمه له هه‌موو كات زیاتر به هیوا، جۆش و خرۆش و به بڕیارین. به هێزێك كه له گه‌له‌كه‌مان، له پیرۆزباییه‌كانی نه‌ورۆزه به شكۆكانهوه وه‌رمان گرت ئێمه پێداگرین كه تێكۆشان گه‌وره‌تر بكه‌ین و سه‌ربكه‌وین. ئێمه جارێكی تر نه‌ورۆز له گه‌له‌كه‌مان و گه‌له‌كانمان پیرۆز ده‌كه‌ین".
هـ . ب