حکومەتی ئیسپانیا بۆ بەرگری وڵاتەکەی، پلانی نیشتمانی ئاشکرا کرد

پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی سۆسیالیستی ئیسپانیا، بۆ بەهێزکردنی پیشەسازی بەرگری و ئاسایشی وڵات پلانێکی نیشتمانی ئاشکرا کرد.

پێدرۆ سانچێز لە وتارەکەیدا لە پەرلەمان، بە تایبەتی سەرەنجی خستە سەر تێچوونە داراییە سەربازییەکانی ئیسپانیا و رایگەیاند' "حکومەت پێش هاوین بۆ بەرەوپێشبردنی پیشەسازی بەرگری، ئاسایش و تەکنەلۆژی و هەروەها گەشەکردنی، پلانێکی نیشتمانی گەورە دەستپێدەکات."

شایانی باسە ئیسپانیا وڵاتێکە کە لە نێوان وڵاتانی ناتۆدا کەمترین تێچووی سەربازی هەیە لە ڕووی بەرهەمی گشتی ناوخۆییەوە. ئەم لێدوانەی سانچێز لە کاتێکدایە کە وڵاتەکەی بەڵێنی زیادکردنی بودجەی بەرگریی دەدا وەک ئاماژەیەک بۆ پشتیوانی لە هاوبەشە ئەورووپیەکانی.

لە ئیسپانیا ئۆپۆزسیۆن هەمێشە لەگەڵ ناتۆ لە ناکۆکیدا بووە، بۆیە زیادکردنی خەرجییە سەربازییەکان بۆ سانچێز سەرۆکی سۆسیالیستەکان پرسێکی هەستیار دەبێت.