ڕاگەیاندراوی پەیوەست بە شەهید
ڕاگەیاندراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە (هەپەگە-نەڕەچە) بەم شێوەیەیە:
"هاوڕێمان دونیا دیجلە لە تونێلی شەهید پیردۆغان لە گۆڕەپانی گردی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ وەکو میلیتانێکی فیدایی ئاپۆیی ڕابەرایەتی بەرخۆدانێکی مێژوویی کرد و لە ٢٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ـدا شەهیدبوو. هاوڕێمان دونیا لەنێو تەڤگەری ئاپۆییدا بووە گەواهیدەری ژیانی ئازاد و سەرکەوتن و بڕیاریدا بە باوەڕی و بڕیاردارییەوە، بێ دوودڵی بەشداری نێو ڕیزەکانی تێکۆشان ببێت. لە هەموو ساتەوەختێکی ژیانی تێکۆشانی خۆیدا بەردەوامی بە لێگەڕینی بێکۆتایی ئازادیدا.
بۆیە هاوڕێمان، بە ئەرکی سەرەکی خۆیدانا، لە هێڵی ئازادییدا خۆی بئافرێنێت و بە کەسێتی بەرخۆدەر، بڕیارداری و پێداگرییەوە لە تێکۆشاندا خۆی دەرخست. بە کارەکتەری پاک، درووست، دڵخواز و ڕەنجدەرییەوە کە لە فریشتەیەک دەچوو، لە دڵی هەموو ئەو هاڕێیانەییدا کە لەگەڵییدا تێکۆشاوە جێگەی خۆی گرت.
هاوڕێمان دوونیایش دەیزانی بە مۆراڵ، جۆشوخرۆشی ژیانییەوە ببێتە سەرچاوەی هێز بۆ هاوڕێکانی. وەک گەریلایەکی پرۆفیشناڵی هێزە تایبەتەکان، بەشێوەیەکی چالاک بەشداری بەرخۆدانەکانی ڕۆژئاوای زاپ بوو، بووە تێکۆشەرێکی بێ ترسی ئەم تێکۆشانە مێژووییە. هاوڕێمان دوونیا دیجلە لە ژیانییدا تا ساتی شەهیدبوونی بە بڕیارداریی و ئیرادەیەوە بۆ سەرکەوتن و لەمڕۆشدا بووە بە ئیلهام بۆ هاوڕێیانی کە لە تێکۆشانی تونێلەکاندان.
سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی هێژای هاوڕێی شەهیدمان، هەموو گەلی عەفرین و گەلی کوردستانی وڵاتپارێزمان دەکەین، لەسەر ئەم بنەمایە لە ئاست بیرهێنانەوەی شەهید قارەمانەکانماندا بە ڕێزەوە بەژنمان دادەنەوێنینەوە.
زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی هاوڕێ دونیا دیجلە:

ناسناو: دونیا دیجلە
ناو و پاشناو: سۆزدار دیلی حەسەن
شوێنی لەدایکبوون: شەهبا
ناوی دایک-باوک: فاتمە-ئەحمەد
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤/ زاپ."
***
***