هێرشە داگیرکارییەکان و خیانەتەکانی پەدەکە لە مارسیلیا ئیدانەکران

لە شاری مارسیلیای فەرەنسا چالاکییەک ئەنجامدرا و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و خیانەتی پارتی (پەدەکە) شەرمەزارکران.

چالاکییەکە کاتژمێر ١٧:٠٠ لە ناوچەی کانابیر دەستیپێکرد و ڕێپێوانێکیان بۆ ناوچەی ڤیوکس پۆرت ڕێکخست.

لە چالاکیەکەدا ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژە و وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پۆستەر لەسەر داوای داخستنی ئاسمانی ڕۆژئاوا و ڕاکێشانی سەرنج بۆ خیانەتەکانی پارتی (پەدەکە) بەرزکرابوونەوە.

هەزاران کەس ئامادەی گردبونەوەکە بوون و وتەیان پێشکەش کرد.

لە گۆڕەپانی گردبوونەوەکەدا، لە چوارچێوەی کەمپەینی واژۆکردن بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە لیستی "ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان" ستاندێک دانرا و ژمارەیەکی زۆر واژۆکۆکرایەوە.

ژ.ت