هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە فرایبورگی ئەڵمانیا ئیدانە کران

هێرشی پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلی کورد لە شاری فرایبورگی ئەڵمانیا بە رێکخستنی چالاکییەک ئیدانە کرا.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلی کوردستان لە شاری فرایبورگی ئەڵمانیا لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد و نوێنەرانی دی لینکە و چەندین ڕێکخستنی چەپەوە ئیدانەکران.

لە چالاکییەکەى ئێوارەی دوێنێدا لە فرایبورگ هاوپت باهنهۆف وتە پێشکەشکران لە وتەکاندا باس لە هێرشە پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلانی کوردستان و رایانگەیاند، گەلانی کوردستان لە دژی ئەو هێرشانە خۆیان ڕێکخستووە و لە هەر چوار پارچەی کوردستان بەرخۆدانی بێهاوتا نیشانداوە.

هەروەها لە وتەکانیاندا، هێرشەکانی دەوڵەتی ئەڵمانیایان بۆ سەر کوردان شەرمەزار کرد و داوایان لە دەوڵەتی ئەڵمانیا کرد واز لەو سیاسەتانە بهێنن.

لە چالاکییەکەدا بۆ کەمپەینی دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە لیستی "رێکخستنە تیرۆریتسییەکاندا" واژۆ کۆکرایەوە.

ژ.ت