هێرشی داگیرکارییەکان لە ستۆکهۆڵم ئیدانەکرا

ئێوارەی دوێنێ بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەیی گەنجانی شۆڕشگێڕ و تەژەکە-ی سوید لە مەیدانی مێدبۆریاپلاتسینی ستۆکهۆڵم، هێرشە داگیرکارییەکانی سەر کوردستان و هاوکارییەکانی پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئیدانە کران.

لە گردبوونەوەکەدا ئاڵاکانی پەکەکە و وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرابوونەوە و جەماوەر بە بێ ڕاوەستان دروشمەکانی "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە" یان دەوتەوە.

لە وتەکاندا ڕاگەیاندرا، پێویستە کورد لە هەموو شوێنێک ڕأپەڕێت و چالاکیەکانی بەهێزتر بکات. داواشیان لە وڵاتانی ئەورووپی کرا، کە بێدەنگییەکەیان بشکێنن.

 هەروەها داوا لە پەدەکە کرا و وتیان: "با پەدەکە وەک حزبێکی دەوڵەتی تورک هەڵسوکەوت نەکات، نابێت لە کاتێکی ئاوادا نەکەوێتە ناو یارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە. ئەگەر دۆڕانێک، یان زیانێک هەبێت ئەوا خودی ئەو دۆڕان و زیانە هەر پەدەکەیە".

لە وتەکاندا سڵاو لە بەرخۆدانی بێهاوتای گەریلا کرا.

لە چالاکییەکەدا چەندین لافیتە، کە لەسەریان نووسرابوو" ئەردۆغانی بکوژ، دەستتت لە خوێنی کوردان هەڵگرە"، "بمرێ خیانەت" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" دەوترانەوە.

هەروەها لە شارەکانی ئۆپسالا و ڤێستیرۆس دا بۆ هەمان مەبەست چالاکی ئەنجامدرا و هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیست و بکوژی تورک  شەرمەزارکرا.

ژ.ت