هێرشی سەر کەنەکە لە کۆڵن و پاریس شەرمەزارکرا

هێرشی قڕکردنی دەوڵەتی تورک و هاوکاری پەدەکە بۆ دەوڵەتی تورک لە گەڕەکی درانسی پاریس و کۆڵن شەرمەزارکرا.

پاریس

بە بانگەوازی دەسپێشخەریی گەنجانی پاریس و ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد، هێرشی چەکداری سەر کەنەکە لە باشوری کوردستان و کوشتنی نوێنەری کەنەکە دەنیز جەودەت بولبون، لە گەڕەکی درانسی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا شەرمەزارکرا.

کوردستانیان لە بارەگای دەکتەمەوە بەرەو شارەوانی درانسی ڕێپێوانیان کرد. وێنەی دەنیز جەودەت و پانکارتی "بمرێ خیانەت" و "پەدەکە و میت هاوڕێکانمان دەکوژن" و "دژی داگیرکاری کوردستان بپارێزە" بەرزکرایەوە.

لە چالاکییەکەدا، چەند جار درووشمی "بمرێ خیانەت" و "بژی کوردستان" و "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە. بە وتارەکان، خیانەت و هاوکاری شەرمەزارکران، باس لەوە کرا، دەبێت کورد دژی هێرشی قڕکردنی دەوڵەتی تورک یەکێتی نەتەوەیی پێکبهێنێت.

لەبەردەم شارەوانییەکە بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی ئازادی کوردستان، خولەکێک ڕێزگرتن بەڕێوەچوو، پاشان ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە.

کۆڵن

بۆ هەمان مەبەست، گردبوونەوەیەک لەلایەن ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کوردی کۆڵن بەڕێوەچوو، چالاکییەکە کاتژمێر ١٨:٠٠ دەستی پێ کرد.

کوردستانیان و چالاکوانانی (AGIF)ی کۆڵن بەشداری چالاکییەکە بوون. لە چالاکییەدا پانکارتی "تاوانی دەوڵەتی تورک لە دژی کوردان ڕاوەستێنن" و "بمرێ خیانەت" و "با ناوچەی دژەفڕین لە ڕۆژئاوا بچەسپێت" و ئاڵای تەڤ-دەم و تەژەکە-ئە بەرزکرایەوە.

باس لەوە کرا، دەوڵەتی تورک سنوورەکان دەبەزێنێت و کوردان دەکوژێت، هێزە نێونەتەوەییەکان و ناتۆ بەرامبەر هێرشەکان بێدەنگن.

لە چالاکییەکەدا درووشمی "بمرێ خیانەت" و "بێدەنگ مەبن" و "بژی بەرخۆدانی گەلی کورد" و "دیکتاتۆر ئەردۆگان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرانەوە.