هەسەدە شەهیدبوونی شەڕڤانێکی ڕاگەیاند
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) شەهیدبوونی شەڕڤان ماجدی ڕاگەیاند بەهۆی نەخۆشی دڵەوە.
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) شەهیدبوونی شەڕڤان ماجدی ڕاگەیاند بەهۆی نەخۆشی دڵەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو، شەهیدبوونی شەڕڤانێکی لە خاڵە سەربازییەکانی بەهۆی نەخۆشی دڵەوە ئاشکرا کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "شەڕڤانانی هێزەکانمان، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک، بەردەوامن لە خەباتی بەگژاچوونەوەی چەتە تیرۆریستەکانی داعش و بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەڕێگەی تێکدانی حەشارگەکانی داعش و هەڵوەشاندنەوەی شانەکانی و ناچالاککردنیان".
هەروەها ڕایدەگەیەنێت "هێزەکانمان بەشێوەیەکی سەرەکی پشت دەبەستێت بە توانا و لەخۆبوردوویی شەڕڤانەکان لە خەبات و بەردەوامیدان بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمەکانمان. لە خاڵێکی سەربازیماندا، هاوڕێی شەڕڤانمان (ماجد/عەبدولمەجید ئەحمەد ئەسعەد)، بەهۆی نەخۆشی توندی دڵەوە شەهیدبوو".
هەسەدە ڕایگەیاند: "سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید و هەموو بنەماڵەی شەهیدەکانمان دەکەین، بەڵێن دووپات دەکەینەوە بۆ درێژەدان بە ڕێگەکەیان تا بەدیهاتنی خەونەکانیان بۆ وڵاتێکی ئارام و سەقامگیر".
ناسنامەی شەهید بەم جۆرەیە:
ناسناو: ماجد
ناو و پاشناو: عەبدولمەجید ئەحمەد ئەسعەد
ناوی دایک: رەفعە
ناوی باوک:ئەحمەد
الاسم الحركي: ماجد
شوێن و کاتی لەدایکبوون: ئوم مەدفەع/ ١٩٩٥
شوێن و کاتی شەهیدبوون: حەسەکە/ ٢٤ حوزەیرانی ٢٠٢٣.