هەڵسەنگاندی ڕێبەرئاپۆ بۆ ١٤ـی تەممووز
لە ١٤ـی تەممووزی ساڵی ١٩٨٢ـدا لە زیندانی ئامەد، لەبەرامبەر سیاسەتەکانی نکۆڵی و لەناوبردنی جونتا "دەستەی کودەتاچی"ـی فاشیست، بە پێشەنگایەتیی کەمال پیر و محمد خەیری دورموش، گرووپێکی بەرخۆدێر چالاکیی 'ڕۆژووی مردن'یان دەستپێکرد. بەرخۆدانەکەیان ڕۆژ بە ڕۆژ گەورە بوو. لەبەرامبەر سیاسەتەکانی نکۆڵیکردن، لەناوبردن و قڕکردن تا ئەوەی لە زیندانی ئامەددا بڵاوبوویەوە. قارەمانانی نەمر، بەش بە بەشی لەناوچوونی جەستی خستەڕوو. کەمال پیر، خەیری دوورمووش، عەکیف یڵماز و عەلی چیچەک تا کۆتایی بەردەوام بوون و لە دوای خۆیان نەریتی تێکۆشانی مەزن و ژیانێکییان جێهێشت کە لە پێناوییدا قوربانی دەدرێت.
ڕێبەر ئاپۆ کە هەمیشە ئاماژە بە دڵسۆزیی خۆی دەکات لەئاست شەهیدانی ١٤ـی تەممووزدا، بەم شێوەیە پێناسەی ئەم بەرخۆدانە مەزنە دەکات:
"١٤ـی تەممووز بەبیردەهێنیەوە. ئەمڕۆ گرووپێکی بەرخۆدێری زیندانەکان، لەبەرامبەر دوژمنێک کە دەیویست هەموو هیواکانی ئازادیی گەل لەناوبەرێت، بەرخۆدانی پەکەکەیان لە کەسایەتیی خۆیاندا نیشاندا. ئەمە ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگرە."
ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە ئەم ڕووداوانە دەگێڕێتەوە کە لە زیندانی ئامەد ڕوویاندا:
"لە دەستپێکی ساڵی ١٩٨٠ـدا لەبەرامبەر ئەو سیاسەتەی کە خواستی بوو هەموو شتێکی زیندوو لەناو ببات، دوای ئەوەی هەموو جۆرە بەرخۆدانێک نیشاندەدرێت، بە بەکارهێنان و تواندنەوەی جەستەی خۆیان دوایین ڕێگە تاقیدەکەنەوە و بڕیاری بەهێزترین چالاکی دەدەن. بە درووشمی 'بەرخۆدان ژیانە' دێنە پێشەوە. ئەمە بەتەواوەتی دەبێتە هیوا و بانگەوازی شکۆمەندانەی گەل. 'ئێمە دەست لە هیوا، لە پارتەکە بەرنادەین. خۆمان دەتوێنینەوە و دەکەینە ژیان' دەڵێنەوە. ئەمە بەرخۆدانی ستەملێکراوانە لە نەورۆزدا، ئەمە بڕیاری بەرخۆدانی ١٤ی تەممووزە، ئەمە فەرهادەکانن کە خۆیان کردە مەشخەڵ، ڕێک بەم شێوەیەیە.
یادەوەرییەکانی ئەو بەرخۆدانەی کە مەزڵوم، خەیری و کەمال پێشەنگایەتیی دەکەن، جارێکی تر زیندوو بوونەوە. ئەوان بوونە ئەو مەشخەڵەی کە گەل ڕووناک دەکاتەوە. بوونە هیوای ژیان، بوونە ڕێبازی ژیان.
مرۆڤ دەتوانێت چەند پرسیارێک لەبارەی بەرخۆدانی ١٤ـی تەممووزەوە بکات؛ هەڤاڵ خەیری، کەمال و هەڤاڵانی تریش، کاتێک بڕیاری چالاکیی ڕۆژووی مردنیاندا، ئامانجییان چیبوو؟ دووژمن زۆری بۆ دەهێنان تا ئەوەی نکۆڵی لە بوونی خۆیان، کوردایەتی، پارت و باوەڕداییان بە پەکەکە بکەن. دووژمن دەیگوت: 'تاوەکو نکۆڵی لە بوونی خۆتان نەکەن، چاوتان بە ژیان ناکەوێتەوە.' کاتێک دووژمن بە هەموو شێوەیەک، بە هەموو ئەشکەنجەیەک ویستی ئەم شتانە بەسەریاندا بهێنێت، ئەوانیش بەم شێوەیە وەڵامی دووژمنیان دایەوە: 'مردن بۆ ئێمە ژیانە، ئەمە ژیانی مرۆڤ نییە، ژیانێکی شایستە بەگەلەکەمان نییە. نکۆڵیکردن لە پارتەکەمان قبووڵ ناکەین. بەم شێوەیە بڕیاریاندا و دەستیان بە چالاکیی ڕۆژووی مردن کرد. ١٤ـی تەممووز بەڕاستی هەنگاوێکی مەزنی گونجاو بوو.
خەیریەکان، کەمالەکان چاک دەناسین. ئەو هاوڕێیانەن کە دەیانەوێت مەزنترین تێکۆشان بکەن. پراکتیکی شۆڕشگێڕیی بۆ ئەوان خودی ژیانە. خەیری، کەسایەتییەکی مەزن بوو کە بەردەوام لە خەبات و بانگەشەی پارتی (پەکەکە)دا بوو، هەموو کاتێکی بۆ ئەمە تەرخان کردبوو. کەمال، کەسایەتییەک کە سەرتاپای خۆی خستبووە خزمەتی پارتییەوە، بەهەموو شتێکی خۆیەوە بەردەوامی بە هێڵی تێکۆشان دەدا. هێشتاش بێوچان شێوازی ژیانی پارتەکەی بەڕێوەدەبرد.
ئەو هاوڕێیانەمانن کە خۆیان لە هەلومەرجی زەحمەت و بێدەرفەتدا پێشخستبوو. شۆڕشگێڕێک چۆن دەژیت؟ ئەوان بە بەرخۆدێریی لە زیندانی ترسناکی ئامەد، بەرەنگاری هەموو ئەشکەنجەیەک بوونەوە. خولەکێکی ئەم ساتە هێندەی ساڵێک درێژ و وەڕسکەرە. لە پێناو ئەوەی ناوی پەکەکە بە زیندووی بهێڵنەوە و لەنێو هەندێک مەرجی گونجاودا تێبکۆشن. بەم شێوە ئەم ساڵانەی زیندانی ئامەد هەڵدەسەنگێنم.
لە مێژوودا هیچ کەس هێندەی ئەم هەڤاڵانەی ئێمە بێ دەرفەتی و سەختی تێکۆشاندا نەبووە. ئەم هەڤاڵانەی ئێمە لەنێو بێ دەرفەتییەکی گەورەدا بوون. هەموو ئەوەی بتوانن تێکۆشانی پێ بەرێوەبەرن تەنها روح و جەستەیان بوو، بۆیە زۆر زیرەکانە ئەوەیان بەکارهێنا. ئەو جێیەی لێیبوون، جێی فشار و ناڕەحەتی، دڕندەترین جێگەی ئەشکەنجەدان بوو. ئاخۆ سەرەڕای ئەوەش گەورەترین قارەمانێتییان نیشان نەدا؟ ئاخۆ لە ساتێکدا کە کەمترین متمانە و هیوا هەبوو، لە پڕۆسەیەکدا کە پارتەکە 'ها نەما، ها نزیکە لە نەمان'، بە بەکارهێنانی تەواوی کەسایەتییان، لە ڕزگارکردنی پارتەکە و مێژوودا نەبوونە خاوەن ڕۆڵێکی گرنگ؟ مەگەر تا کۆتایی باوەڕی و هیوا نەبوو؟ هەر لەو زەمینەیەشدا، مەگەر دووبارە جۆش، وابەستەیی بە ژیانەوە لە ئاستێکی بەرزدا نەبوو؟
بەرخۆدانی ١٤ـی تەممووز تەنها بە شۆڕشگێرییەک کە سەرکەوتنی بەردەوام دێنێتە کایەوە ڕوودەدات و لە کۆتایدا بە سەرکەوتنی ئەوان ڕێی تێچووە.
بۆ بیرهێنانەوەی بەهاکانی بەرخۆدانێکی هێندە گەورە چی ناکرێت؟ بۆئەوەی جارێکی تر مانایەک بە بەرخۆدێریی ١٤ـی تەممووز ببەخشرێت، لەبەرامبەر سیاسەتەکانی لەناوبردن کە لە کەسایەتیی بەرخۆدێرەکاندا بۆ پارتەکە و گەل پێشبینی دەکرا، برەوی پێدرا. ئەوەی لە تاریکایی مێژوودا دەویسترا بناغەی دابنرێت، ناسنامەی گەلێک و ئەو بەرخۆدێرییە بوو کە لە پەکەکەدا نمایش دەکرا. پێویستە مانایەک بۆ ئەمە هەبێت. ئەمە ڕاستینەی گەلە، ڕاستینەی شەڕە.
جارێکی تر ئێمە بۆ خاوەن دۆزی بەرخۆدانی مەزن و لەسەرەتادا بڕیاری شەهیدان و بەرخۆدێران کە پێ بە پێ پێشدەکەوێت، لەسەر ئەم بنەمایە بۆ شەهیدبوونی ئەوان، بۆ ژیانیان و شەڕکەرییان دڵسۆزیمان نیشاندەدەین.
ڕێکخستنی شۆڕشگێڕان، ڕێکخستنێکە کە پەرە بەخۆیدەدات، ڕێکخستنی جۆشوخرۆشە، ڕێکخستنی بڕیارداریی مەزنە."
٤٣ ساڵ بەسەر بەرخۆدانی مەزنی ١٤ـی تەممووزدا تێدەپەڕێت. بەڵام ئەم بەرخۆدانە هێندە مەزن و ممانادارە کە بووەتە بنەمای تێکۆشانی ئازادیی گەل. ئەم بەرخۆدانە وەکو دوێنێ، ئەمڕۆش زیندووە.