هونه‌رمه‌ندی كورد چیا شه‌نسه‌س له ئیسته‌نبوڵ ده‌ستگیركرا
پۆلیسی تورك له ئیسته‌نبوڵ هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی هونه‌رمه‌ندی كورد چیا شه‌نسه‌س و ده‌ستگیریان كرد.
پۆلیسی تورك له ئیسته‌نبوڵ هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی هونه‌رمه‌ندی كورد چیا شه‌نسه‌س و ده‌ستگیریان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پۆلیسه‌كانی تورك سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی هونه‌رمه‌ند چیا شه‌نسه‌س.
شه‌نسه‌س ده‌ستگیركرا و گواسترایه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش له شه‌قامی ڤاته‌ن. له‌باره‌ی بیانووی ده‌ستگیركردنی شه‌نسه‌س هیچ زانیارییه‌ك رانه‌گه‌یه‌نراوه.
هـ . ب