"هیچ قەدەغەیەک ناتوانێت بمانوەستێنێت"
لە چالاکی ئەم هەفتەیەی دایکانی شەممە/مرۆڤانی شەممە، ٢٨ کەس دەستگیرکران. ئەو کەسانەی دەستگیرکران، ئازادکران.
لە چالاکی ئەم هەفتەیەی دایکانی شەممە/مرۆڤانی شەممە، ٢٨ کەس دەستگیرکران. ئەو کەسانەی دەستگیرکران، ئازادکران.
دایکانی شەممە و پارێزەرانی مافی مرۆڤ، ویستیان ئەم هەفتەیەش چالاکییەکەیان لە گۆڕەپانی گەڵەتەسەرای ئەنجام بدەن. بەڵام پۆلیس نەیهێشت و کەلەپچە و دەستگیری کردن. ئەو ٢٨ کەسەی دەستگیرکران، ئازادکران.
دایکانی شەممە لە هەژماری خۆیان لە میدیای دیجیتاڵ گوتیان: "هیچ قەدەغەیەک ناتوانێت بمانوەستێنێت، لە گۆڕەپانی گەڵەتەسەرای بۆ چارەنووسی کەسە ونبووەکانمان کۆدەبینەوە".
ناوی ئەو کەسانەی دەستگیرکران بەم جۆرەیە: "حەنیفە یەڵدز، ئەرەن کەسکین، ئومێد عەفە، عەلی نەورۆز تۆسون، عەلی ئۆجاک، بەگالی کورناز، ، بەسنا تۆسون، جۆشکین ئوستەرچی، داود ئەرسەلان، دەنیز ئایتاچ، دۆگان ئۆزکان، حەسەن کەرەکۆچ، خەدیجە کۆرکماز، ئیقبال ئەرەن، عیرفان بیلگین، ئیسماعیل یوجەل، لێمان یورتسێڤەر، ماسیدە ئۆجاک، میکایل کربایەر، نازم حیکمەت، عومەر کاڤران، سەلیم دەرەلیۆغلو، تایلان بەکین، تورکەر دەمیرجی".