جاوید ئوگور هاوسەرۆکی حیزبی سەرلەنوێ بونیاتنانەوەی سۆسیالیزم (سەیەکەپە / SYKP) وتی، لە تورکیا بۆ ئەوەى ژیانێکی مرۆیانە و بە شکۆ هەبێت، دەبێت لە دەوری هەدەپە کۆبوو ببیینەوە و پشتیوانیی لێ بکەین.
جاڤید ئوگور هاوسەرۆکی حیزبی سەرلەنوێ بونیاتنانەوەی سۆسیالیزم (سەیەکەپە / SYKP) وتی، داخستنی هەدەپە تەنها پەیوەندیی بە هەدەپەوە نییە، بەڵکو دەبێت وەک داخستنی هەموو ناوەندە سیاسییەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە سەیر بکرێت.
ئوگور وتی، "داخستنی هەدەپە، داخستنی جەهەپە، داخستنی چەپەکان، هەموو ئۆپۆزسیۆنی سیۆسیالیست و داخستنی هەمو ناوەندە سیاسییەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەیە. دەبێت هەموو کەس باش لە بابەتەکە تێبگات و بیری لێ بکاتەوە. دەکرێت ئێوە هەدەپەتان خۆشنەوێت، رەخنەى لێ بگرن، بەڵام ئیدی کێشەکە تەنها کێشەى هەدەپە نییە".
ئوگور رایگەیاند، ئەوان وەک پێکهاتەى هەدەپە تێدەکۆشن و وتی، "لە تورکیا بۆ ئەوەى ژیانێکی مرۆڤانە و شکۆمەندانە، بۆ ئەوەى ببین بە خاوەنی دیموکراسی، دەبێت لە دەوری هەدەپە کۆببینەوە و لە دژی داخستنی تێکۆشانێکی شکۆمەندانە بەڕێوەببەین. هەموو ئەو کەسانەى، کە دەڵێن، لایەنگری دیمورکراسی ومافەکانن و بە خۆیان دەڵێن، مرۆڤ، رێکخراو و بیر، دەبێت لە دەوری یەک کۆببنەوە. ئەوە هەرگیز قبوڵ ناکرێت. ئێمەش وەک پێکهاتەى دامەزرێنەری هەدەپە تێکۆشانی خۆمان لە دژی داخستنی هەدەپە بەڕێوەدەبەین و لە دەوری بەرفراوانترین هاوپەیمانی دیموکراسی، درێژە بە تێکۆشانەکەمان پێدەدەین".
ژ.ت