هەزاران کەس لە فەرەنسا هاوارایان کرد: کوردستان و شۆڕش بپارێزە
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شارەکانی پاریس و مارسیلیا و رێنی فەرەنسا ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە هێرشە داگیرکارییەکان و خیانەتەکانی پارتی (پەدەکە) دەربڕی.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شارەکانی پاریس و مارسیلیا و رێنی فەرەنسا ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە هێرشە داگیرکارییەکان و خیانەتەکانی پارتی (پەدەکە) دەربڕی.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە گەورە شارەکانی فەرەنسا کۆبوونەوە و ڕژانە سەر شەقامەکان و رێپێوان و چالاکیی ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە هێرشە داگیرکارییەکان و خیانەتی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) دەربڕی.
بە پێشەنگایەتیی جەدەکە فەرەنسا و تەژەکە فەرەنسا و بە دروشمی "کوردستان و شۆڕش بپارێزە" هەزاران کوردستانی و دۆستەکانیان بە بەشداریی دەیان ڕێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی و حزبی کوردستانی و ئینتەرناسیۆنالیست و فەرەنسی ڕژانە سەر شەقامەکان و هێرشە داگیرکاری و تاوانکارییەکانی دەوڵەتی تورک و خیانەتەکانی پارتی (پەدەکە)یان ئیدانە کرد.
کوردستانیان لە گۆڕەپانی کۆماری بەرەو گۆڕەپانی باستیل لە پاریس دەستیان بە رێپێوانکرد و لە ڕێپێوانەکەیاندا پۆستەرەکانی "پەکەکە گەلە، دەوڵەت تیرۆر ئەنجام دەدات، نەک گەل"، "دەوڵەتی تورک کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات"، "بمرێ داگیرکەریی تورک"، "داننانی نێونەتەوەیی بە ستاتۆی رۆژئاوادا" بەرزکرانەوە و بە بەردەوامی دروشمەکانی "بژی پەکەکە، بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی شۆڕشی رۆژئاوا"، "کوردستان دەبێتە گۆڕستانی فاشیزم"، "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە"، "بمرێ رژێمی فاشیستی تورک"-یان دەوتەوە.
لە شاری مارسیلیا بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە رێکخراوەکان و لایەنە سیاسییە جۆراوجۆرەکان هەزاران کەس بەشدارییان لە رێپێوان و چالاکییەکان دا کرد. لە رێپێوانەکەدا پۆستەری "کۆماری تورکیا چەکی کیمیایی بەکار دەهێنێت، ئەوروپاش بۆ بەرژەوەندیی خۆی تەنها سەیر دەکات"، "با پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت" و ئاڵاکانی پەکەکە و تەژەکە فەرەنسا بەزرکرانەوە.
بەشداربوان لە رێپێوانەکەیاندا دروشمەکانی "بکوژ ئەردۆغان"، "تیرۆریست ئەردۆغان، "بارزانیی خیانەتکار"، "بژی بەرخودانی زاپ"، "بژی گەریلا" و "هەموو شوێنێک گۆڕەپانی تێکۆشانە" دەوتەوە.
لە شاری رێنیش هێرشە داگیرکەرییەکان و خیانەتەکانی پەدەکە بە رێکخستنی چالاکی ئیدانە کران و ژمارەیەکی زۆر کورد و دۆستەکانیان بە دروشمی "کوردستان و شۆڕش بپارێزە" ڕژانە سەر شەقامەکان و بە بەردەوامی دروشمەکانی "بژی هاوپشتیی ئینتەرناسیۆناڵ"، "لە دژی فاشیزم یەکبگرن" و "ئێمە هەموومان پەکەکەین"، "بکوژ ئەردۆغان، هاوکار پەدەکە" و "ژن، ژیان، ئازادی" وترانەوە.
لە دوای پێشکەشەکردنی وتەى رێکخراوەکان و حزب و لایەنەکانی و وەک فەجەدەکە فەرەنسا، حزبی کۆمۆنیستی فەرەنسا، کۆمەڵەى دۆستایەتیی کورد، یەکێتیی کۆمۆنیستە لیبراڵەکان و سۆڵیداریەتیی کورد و فەرەنسا و ئیدانەکردنەوەی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و خیانەتەکانی پەدەکە، بە وتنەوەى دروشم کۆتاییان پێهات.
ژ.ت