هەزاران کەس لە میلانی ئیتالیا ڕێپێوانیان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدا
هەزاران کەس بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری میلانی ئیتالیا ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
هەزاران کەس بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری میلانی ئیتالیا ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
ڕێپێوانێک لە شاری میلانی ئیتالیا بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات ڕێکخرا و هەزاران کورد و دۆستە ئیتالیەکانیان بەشداریان تیادا کرد.
لەسەر بانگهێشتی کۆمیتەی کوردستان نوێنەری چەندین ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی و هەزاران کورد و ئیتالی بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.
نوێنەرانی رێکخراوەکانی میلانۆ سۆودانی، وتەبێژی کۆمەڵەی کۆمەڵایەتی میلان، نی ئونا مێنۆس میلانۆ، ڕیفۆندازیۆن کۆمۆنیستا سینیستا ئیتاڵیانا، لامبیتا، کانتیرە، ئێف ئێف ئێف و کوب لە ڕێپێوانەکەدا ئامادە بوون و وتەیان پێشکەشکرد.
ئەوانەى وتەیان پێشکەشکرد، پیلانگێڕییەیان شەرمەزارکرد و داوایان کرد گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت و ئازاد بکرێت.
لە ڕێپێوانەکەدا، وێنەیەکی گەورەی عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکە و کەجەکە بەرزکرابوونەوە.
لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نییە" دەوترانەوە.
ژ.ت