هێزەکانی ئێران بنەماڵەی چالاکوانە شەهیدەکان دەڕفێنن
کاتی گەڕانەوەیان لە سەقز، بنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"، لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە ڕفێنران.
کاتی گەڕانەوەیان لە سەقز، بنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"، لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە ڕفێنران.
بنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"، بەهۆی تێکدانی گۆڕستانەکانەوە چالاکییەکیان ڕێکخست، دەرکەوت لە ٩ ی حوزەیران کاتی گەڕانەوەیان لە شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە ڕفێنراون بەرەو جێگەیەکی نادیار.
ناوی بەشێک لە ڕفێنراوەکان بەم جۆرەیە:
شەریفە میرزایی دایکی ڕامین حوسێنی، ئەو زیندانییە سیاسییەی لەسێدارە درا؛ کۆسار مینبەری، هان و باران مینبەری، خوشک و برای پەیمان مینبەری؛ هاشم سەعیدی باوکی سارینا سەعیدی؛ میدا ناسری و و عەبدولڕەحمان ناسڕی و لیموی ناسری، لە بنەماڵەی مەتین ناسڕی؛ حوسێن ئەمینی، برای محەمەد ئەمینی لەگەڵ دایکی و چەند ئەندامێکی تری بنەماڵەکەی؛ سدیق بەهمەنی باوکی شاهۆ و بنەماڵەکەی؛ حەیات دایکی مومن زیندە کەریمی و بنەماڵەکەی؛ کیا و بونا مورادی؛ ئەحمەد ڕەحیمی و دەیان کەسی تر. هێشتا چارەنووسی بنەماڵەکان نادیارە.