هێزەکانی ڕزگاری عەفرین: لەساڵیادی داگیرکردنی عەفریندا سەربازیکی تورک و پێنج چەتە کوژران

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لە ٣هەمین ساڵی داگیرکردنی عەفریندا لە دژی داگیرکەران زنجیرە چالاکییان ئەنجامدا. لەئەنجامی ئەو چالاکییانەدا ٢ سەربازی تورک و٣ چەتە کوژران. هەروەها ڕایانگەیاند، شەڕڤانێکیان بە ناوی ڕووکەن زەردەشت شەهید بووە.

هێزەكانی ڕزگاركردنی عەفرین ڕایدەگەیەنێت: لە ساڵیادی داگیركردنی عەفریندا، پێنج سەرباز ‌و چەتەی دەوڵەتی توركیان كوشتون.

هێزەكانی ڕزگاركردنی عەفرین، لە ساڵیادی داگیركردنی عەفریندا، بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە ‌و تێیدا ڕایگەیاندوە: لەو ساڵیادەدا، چەند چالاكییەكیان لە دژی سوپای توركی داگیركەر ‌و چەتەكانی ئەنجام دا.

بەپێی بەییاننامەكەی هێزەكانی ڕزگاركردنی عەفرین، لەو چالاكییە سەربازییانەدا كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە عەفرین ئەنجامیان داون، دوو سەربازی دەوڵەتی توركی داگیركەر ‌و سێ‌ چەتەی كوژراون.

ئاماژەی بەوەیش كردوە: هەر لەو چالاكییانەدا، پێنج چەتە بریندار بوون ‌و چەند ئۆتۆمبێلێكی سەربازیشیان تێكشكاندون.

لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایانگەیاند کە لەم چالاکییانەدا هەڤالێکی ئەوان بە ناوی ڕووکەن زەردەشت شەهید بووە.

ناسنامەی شەهید بەم شیوەیە:

نازناو: ڕووکەن زەردەشت

ناو و پاشناو: گولیستان زوهەیر ئیبراهیم

ناوی دایک: حەسنا

ناوی باوک: زوهەیر

شوێنی لەدایک بوون: شێراوا- عەفرین

شوێن و ڕێکەوتی شەهید بوون: ١٧ی ئاداری ٢٠٢١/ عەفرین.

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، " ئێمە لەشەخسی هەڤال رووکەن زەردەشت هەموو شەهیدانی خۆمان بە رێزەوە یاد دەکەینەوە و سەرخۆشی لە بنەماڵەی شەهید و گەلی وڵاتباریز دەکەین. بەڵێن دەدەین کە هیوای شەهیدان لە ئازادی کوردستانە بهێنینە دی."

ک-ش