"هزری ڕێبەر ئاپۆ، ڕزگارییە بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین"
لە چالاکیی دانیشتن لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ، کوردستانییان گوتیان: "هزری ڕێبەر ئاپۆ، بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین ڕزگارییە".
لە چالاکیی دانیشتن لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ، کوردستانییان گوتیان: "هزری ڕێبەر ئاپۆ، بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین ڕزگارییە".
کوردستانییان بەردەوامن لە چالاکییەکەیان بۆ بەدیهێنانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ. لە چالاکییەکەدا هەوڵی سوپای عێراق بۆ گەمارۆدانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) شەرمەزارکرا، ئاماژە بەوە کرا، هزری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕزگارییە بۆ هەموو گەلان.
چالاکییەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستیپێکرد، پاشان هاوسەرۆکی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک لە ژنێڤ، توبا یەڵماز، گوتی: «ئەو دەوڵەتانەی کوردستانیان کردە چوار پارچە، دووبارە دەیانەوێت نەخشەکان بکێشنەوە و سنووری نوێ دابنێن. ئەوان هەموو هەوڵێک دەدەن، لەسەرووی هەموویانەوە دەوڵەتی تورک، تاوەکو گەلی کورد نەگاتە مافە ڕەواکانی. هەر لەم ڕوانگەیەوە، دەوڵەتی تورک گۆشەگیری سەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان توندتر دەکاتەوە».
«هزری ڕێبەر ئاپۆ زۆر گرنگە»
یەڵماز دووپاتی کردەوە، هزری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین زۆر گرنگە، گوتی: "ئەمە بەڕوونی لە ڕۆژئاوا بەدی کرا. لە بەرخۆدانی شەنگال و کۆبانێ و هەموو گەلی هەرێمەکە و بەگژاچوونەوەی چەتەکانی داعش، ئەم ڕاستییە بەدیار کەوت. هیچ سەرکەوتنێک نییە بەبێ هزر و ڕوانگەی ڕێبەر ئاپۆ. لە پرۆسەی هەڵبژاردن و ڕۆژی هەڵبژاردن بەربەستی مەزن هەبوون، بەڵام پارتی چەپی سەوز نەگەیشتە ئامانجەکەی. لەپێناو لابردنی ستەمی سەر کورد، پێویستە مرۆڤ بیر لە هەڵگرتنی گۆشەگیری بکاتەوە. دەوڵەتی ئێرانی بە کوشتنی ژینا ئەمینی لەناوبردنی پیشەنگانی بەرخۆدانی دەستپێکرد، هەرچییەک دەکەن با بیکەن، بەرخۆدانمان بەردەوامە".
یەڵماز ئاماژەی کرد بە گەمارۆی سەر کەمپی مەخمور و لەکۆتاییدا گوتی: "هەرچییەک دەکەن با بیکەن، تێکۆشانی ئازادیمان بەردەوامە و بێگومان سەردەکەوین".
هـ . ب