جارێکیتر ئازادکردنی زیندانی سیاسی نەخۆش عزەدین سڤیلگەن رەتکرایەوە
بۆ چوارەم جار ئازادکردنی زیندانیکراوی نەخۆش عزەدین سڤیلگەن ڕەتکرایەوە، عزەدین لە زیندانی ئەسپیا تیپی L لە شاری گیرسون بەندکراوە.
بۆ چوارەم جار ئازادکردنی زیندانیکراوی نەخۆش عزەدین سڤیلگەن ڕەتکرایەوە، عزەدین لە زیندانی ئەسپیا تیپی L لە شاری گیرسون بەندکراوە.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، لە ١٧ حوزەیرانی ٢٠٢٢ ـەوە، بۆ چوارەمین جار ئازادکردنی زیندانیکراوی نەخۆش عزەدین سڤیلگەن ڕەتدەکرێتەوە.
عزەدین یەکێکە لەو زیندانییە نەخۆشانەی لەنێو لیستی زیندانیکراوە نەخۆشەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤدان. عزەدین لە ساڵی ١٩٩٢ ـەوە بەندکراوە، بەدەست نەخۆشییەکانی فتق و هەناسەتەنگی و هەوکردنی بۆڕییەکانی هەناسەدان و چەوری خوێنەوە دەناڵێنێت.
بەم دواییانە، لە ١٠ ـی نیسان، دووبارە بە بڕیای دەستەی چاودێری و بەڕێوەبردن ئازادکردنی عزەدین بۆ ماوەی شەش مانگ دواخرا.
هەرچەند حاڵەتی حوکمی زیندانیکراوەکە بە «ئەرێنی» دادەنرێت، کەچی ئازاد ناکرێت ئەوەش بە بانگەشەی «بەردەوامبوونی پەیوەندییەکەی بە ڕێکخستنەوە».
هـ . ب