جەنگاوەرانی هەبەدەهە چالاکییان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل ئەنجامدا

جەنگاوەرانی ئەتهەم سارسولوکی هەبەدەهە لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل، چالاکی سابۆتاژییان لە شارەکانی ئەنتالیا، ئەستەنبول، ئیزمیت و بوورسا ئەنجامدا.

جەنگاوەرانی ئەتهەم سارسولوکی هەبەدەهە لە چوارچێوەی چالاکیەکانیدان لە دژی دانانی قەیوم، لە چەندین شاردا چالاکییان ئەنجامدا.

هەبەدەهە بەم شێوەیە ڕێزبەندی چالاکیەکانی ڕاگەیاند:

"ڕۆژی ٢ی حوزەیران لە دەوروبەری کاتژمێر ٠٣:٣٠ شەودا بە تەکنیکی هێرشکردنی تایبەت لە بەرامبەر ناوەندێکی ئاهەنگ و قاوەخانەیەکی سەر بە فاشیستان لە ناوچەی ئیزمیتی کۆجائەلی چالاکیەکی سابۆتاژییان ئەنجامدا. لە دەرنجامدا قاوەخانەکە بەتەواوی سوتا و زیانی زۆری مادی بەر فاشیستان کەوت.

٣ی حوزەیران لە ئەنتالیا جەنگاوەرانمان ئاگرییان لە بینای زانکۆی ئاکدەنز بەردا و لە دەرنجامدا هۆڵی کارکردنی تەکنۆلۆژیا بە تەواوی سوتا.

لە ٣ی حوزەیران دەوروبەری کاتژمێر ١٢:٣٠دا لە گەڕەکی بەیتلەری ئەستەنبول بە ڕێبازی سابۆتاژ گڕ لە کارگەیەکی دروستکردنی بۆیاخ بەردرا، لە ئەنجامدا کۆگای کارگەکە بەتەواوی سوتێنرا.

لە ٦ی حوزەیراندا لە کاتژمێر ٠٨:٢٠ خولەکدا لە بوورسا/ئۆرهانگازی بە بۆمبی دەستی محاویلەکەی کارەبا تەقێنرایەوە."

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێت: "لە ئەنجامی چالاکیەکاندا زیانی ملیۆنان لیرە لە ئابووری کەسانی لایەنگری فاشست کەوتووە. هەر کەسێک یارمەتیدەری ئابووری دەوڵەتی فاشیست بێت دەبێتە ئامانجی چالاکیەکانمان. ئێوە ناتوانن لە دادپەرەوەری گەل هەڵبێن!"

جەنگاوەرانی هەبەدەهە ئاماژەیان بەوەدا فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە دان بە ئیرادەی گەلدا نانێت و گوتی: "شان بە شانی یەکتر وەک ئەندامانی شۆڕشی یەکگرتوو لە دژی زوڵم و فاشیزم لەسەر گەلانی بندەست تێدەکۆشین."