جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە دژی کارگەیەکی ریسایکلینی خۆڵ و خاشاک چالاکی سابۆتاژیان کرد

جەنگاوەرانی دەلال ئامەدی هەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە کۆجاعەلی لە دژی کارگەیەکی ریسایکلینی خۆڵ و خاشاک چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامداوە.

جەنگاوەرانی شەهید دەلال ئامەدی هەبەدەهە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، "چیتر بەر بە توڕەییمان بەرامبەر گوشەگیری لە ئیمراڵی، سیستمی قڕکەر و گوشار و هێرشە فاشیستیەکان لە زیندانەکان ناگیرێت. جەنگاوەرانمان بە چالاکیەکانیان لە هەموو شوێنێک دەبنە دەنگی زیندانیانی شۆڕشگێر".

جەنگاوەرانی هەبەدەهە رایانگەیاند، کە ئەوان لە ٣١ی تشرینی یەکەمدا بە دروشمی "ئێمە گۆشەگیری لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێکدەشکێنین" سەرچاوە ئابوورییەکانی دەوڵەتی تورکیان کردووەتە ئامانج. لە درێژەدا رایانگەیاندووە، کە لە ناوچەی کۆرفەزی کۆجاعەلی لە دژی کارگەیەکی ریسایکلینی خۆڵ و خاشاک کە خاوەندارێتیەکەی بۆ لایەنگرانی رژێمی فاشیست دەگەڕێتەوە، چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامداوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لە چالاکی سابۆتاژ کە ئێمە بە تەقەمەنی ئەنجامماندا، زیانێکی گەورەی ماددی بەر کارگەی خۆڵ و خاشاک لە گەڕەکی باربارۆس/ شەقامی پەترۆڵ کەوت".

هـ . ب